Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر غەززە ڕەنگە چەند مانگێک بخایەنێت بەڵام لە کۆتاییدا حەماس نامێنێت


وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ سەر غەززە دەشێت بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت، بەڵام لە کۆتاییدا حەماس لە ناودەچێت.

یۆئاڤ گالانت ڕۆژی یەکشەممە لە بنکەیەکی ئاسمانی وڵاتەکەی وتی، "ڕەنگە شەڕەکە مانگێک، دوو مانگ، سێ مانگ بخایەنێت، بەڵام لە کۆتاییدا چیتر حەماس نامێنێت."

ئاماژەی بۆ بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر حەماس کرد و وتی بەر لەوەی حەماس هێرشی زەمینی بکرێتەسەر ، بە فڕۆکەی جەنگی و بە چەکی ورد و کوشندە لێی دەدرێت. جەختی کردەوە کە دەبێت ئەم شەڕە کۆتا شەڕی ئیسرائیل بێت لە غەززە.

ئەو هێرشەی حەماس لە 7 ی مانگی دە کردییە سەر ئیسرائیل، بە کوشندەترین هێرش لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا دادەنرێت لەوەتای دامەزراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 1400 کەس.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتەکەی حەماس دەڵێت لەوەتای هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیانپێکردووە لە پاش 7 ی مانگی دە، زیاتر لە 5 هەزار کەس لە غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ فڕانس پرێس

XS
SM
MD
LG