Accessibility links

 
ئیسرائیل هەژمارێکی بانکی لە بانکێکی بەریتانی سڕدەکات کە پەیوەندی بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ حەماسەوە هەیە

ئیسرائیل هەژمارێکی بانکی لە بانکێکی بەریتانی سڕدەکات کە پەیوەندی بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ حەماسەوە هەیە


پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەژمارێکی بانکی لە بانکی بەریتانی بارکلیز کە پەیوەندی بە کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ گرووپی چەکداری فەلەستینی حەماسەوە هەیە، سڕ کردووە.

حەماس ڕۆژی شەممە لە غەززەوە هێرشێکی کتوپڕی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ئەمەش یەکێکە لە هەرە مەترسیدارترین شەڕ و ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە ساڵانی ڕابردوودا.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەزگای ئەلیکترۆنی ئەو وڵاتە لەگەڵ پۆلیسی بەریتانیا کاریان کردووە بۆ سڕکردنی هەژمارێکی بانکی بارکلیز کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەژمارە بانکییە لەلایەن حەماسەوە "بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی" کراوەتەوە.

وتەبێژی بارکلیز ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر سڕکردنی ئەکاونتەکە بدات یان وردەکارییەکانی بەیاننامەکەی پۆلیس پشتڕاست بکاتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیسرائیل ئەو ئەکاونتانەی بلۆک کردووە کە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ حەماس بەکاردەهێنرێن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG