Accessibility links

بەیاننامەی هاوبەشی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا (EU) و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو( (GCC لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای ئەوەی داوای پاراستنی خەڵکی مەدەنی دەکەن لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، ڕایانگەیاندووە کە هیوادارن بەزوویی توندوتیژیەکان کۆتاییان پێبێت.

ئەو وەزیرانە لە بەیاننامەکەیاندا کە ڕۆژی سێشەممە، 10ی ئەم مانگە دوای دوو ڕۆژ لە ڕاوێژکاری بەردەوامی نێوانیان بڵاوکراوەتەوە، جەختیان لەسەر چارەسەری پێکهێنانی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین کردەوە و داواشیان لە سعودیە و ئوردن و میسر کرد بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و چەند وەزیرێکی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاوکاریی وڵاتانی کەنداو ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە وتووێژەکاندا کردووە و سیاسەتمەدارانی دیکەش لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشدارییان کردووە بۆ دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە.

لە دیدارەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا باسیان لە هاوکارییە داراییەکان بۆ فەلەستین کردوە و بڕیار دراوە ئەو هاوکارییانە بەردەوام بن.

پێشتر ئۆلیڤەر ڤێرهلی کۆمیساری کاوباری فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو هاوکارییە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ فەلەستین کە نزیکەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ڕادەگیرێت و پێداچوونەوە بە سەرجەم پڕۆژەکانی دیکەی بیناسازی و گەشەپێداندا دەکرێت.

XS
SM
MD
LG