Accessibility links

یەسەپە: ئەگەر کێشەی فەلەستین و کورد چارەسەر نەکرێت، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نایەتەدی


تورکیا لە نزیکەوە چاودێری و بە دواداچوون بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕۆژی شەممە لە چوارەمین کۆنگرەی بە پەلەی پارتی داد و گەشەپێدان باسی لەو هێرشانە کرد.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن و لە ناوخۆی سنوورەکانیانەوە دەستپێدەکات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا قەفقاز، لە باڵکانەوە تا دەریای ڕەش. ئەردۆغان لە وتارەکەیدا سەرنجی بۆ دۆخی قودس ڕاکێشا و گوتی "یەکەم قیبلەمان مزگەوتی ئەقسایە". هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە مێژووی ئەم شوێنە و ڕەنگی ئایینی ئەم شوێنە بگۆڕێت. ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات، ئێمە دژی هەموو داگیرکارییەکان دەوەستینەوە."

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بڵاوکردەوە. یەسەپە داوا لە هەموو دەوڵەتە ناوچەییەکان و هەموو زلهێزەکان دەکات شەڕ ڕابگرن.

لە بەیاننامەکەی یەسەپەدا هاتووە "شەڕ و داگیرکاری لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بەردەوامە". لەم ڕووەوە لایەنی ئێمە لایەنی ئاشتی و چارەسەری دیموکراسییە. لە شەڕەکانی ڕابردوودا جارێکی تر ڕوون بووەوە کە ئاگر بە ئاگر ناکوژێنرێتەوە. هەموو ئازارێک ئازارێکی تری بە دوادا دێت. لێرەدا داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بێن و ئەم شەڕە بوەستێنن”.

یەسەپە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند، ئەگەر کێشەی فەلەستین و کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ هەنگاوێکی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگیرێتەبەر.

لە بەیاننامەی یەسەپەدا ئاماژەی بەوەش کراوە " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو کێشەی بنەڕەتی هەیە؛ کێشەی فەلەستین و کێشەی کورد. ئەگەر ئەم دوو گرفتە چارەسەر نەکرێن، مەحاڵە ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێتە کایەوە. چەمکی دەوڵەتی نەتەوەیی کێشەکان کورتتر دەکات و کێشەکان زیاتر و زیاتر دەبن. ئەو ناڕەزایەتی و شەڕانەی کە بەڕێوەدەچن، تیشک دەخەنە سەر پێویستی چارەسەری دیموکراسی زیاتر”.

کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە هەروەها باسی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کرد و ڕایگەیاند ناوچەکە پێویستی بە ئاشتی هەیە و گوتی: ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ دۆزی ڕەوای فەلەستینداین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00

XS
SM
MD
LG