Accessibility links

سەرنووسەری کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی تورکیا بەهۆی لێدوانەکانی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان دادگایی دەکرێت


سەرنووسەری کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە هۆی لێدوانەکانی لە پەخشی کەناڵەکە سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە و دەشێت سزای هەتا دە ساڵی زیندانی کردن بدرێت.

مەردان یانارداغ، سەرۆکی کەناڵی تێلێ 1، بە "پڕوپاگەندە کردن بۆ تیرۆرست"و "ستایشکردنی تاوانباران" لە بەرنامەیەکی مانگی شەشی ڕابردووی تەلەفیزیۆنیدا تۆمەتبار کرا.

لایەنگرانی یانارداغ دەڵێن دۆسیەکەی نیشانەی لەناوچوونی ئازادییە سڤیلییەکان و ئازادییە میدیاییەکانە لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا.

بەڵام جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دووبەرەکی قووڵ هەیە لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەمینەی کورد لە وڵاتەکەدا.

یانارداغ پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی ئۆجالان هێشتا لە زیندانێکی تاکەکەسیدا لە دوورگەیەکی دووردەست ڕاگیراوە.

ئەو لە مانگی شەشی ڕابردوو گوتبووی "ئەگەر ڕێکارە ئاساییەکانی زیندانیکردن جێبەجێ بکرایە، دەبوو ئازاد بکرایە یان بخرێتە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە، ئەو گۆشەگیرییەی کە بۆ ئۆجەلان کراوە لە یاسایی نییە، پێویستە هەڵبگیرێت".

یانارداغ زیادی هەروەها ڕایشیگەیاندبوو "عەبدوڵڵا ئۆجالان کەسێکی ئاسایی نییە. لە زیندانەوە وەخت بوو ببێتە فەیلەسوف، چونکە جگە لە خوێندنەوە هیچی تری نییە بیکات، کەسێکی زۆر زیرەکە و بە باشی لە سیاسەت تێدەگات".

یانارداغی تەمەن 64 ساڵ، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای تەواوکردنی بەرنامەی ڕاستەوخۆی لە 27ی حوزەیران لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و لەو کاتەوە لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندایە.

تورکیا پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەزانێت و سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلانیشی لە ساڵی 1999 وە لە دورگەی ئیمراڵی لە زینداندایە.


XS
SM
MD
LG