Accessibility links

بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بناری قەندیل هاووڵاتیەک گیان لەدەستدەدات و دوو کەسیش بریندار دەبن

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە گومان دەکرێت تورکیا بێت لە دوو هێرشی جیادا گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە ژنێک بە ناوی ئەستی محەمەد گیانی لە دەستداوە و پیاوێکیش بە ناوی میرزا ئیبراهیم برینداربووە.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فوراتی نزیک لە پەکەکە گوندەکە کراوەتە ئامانج و جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماددیش بەر گوندەکە کەوتووە.

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند " لە هێرشێکی جیادا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شوێنێکی نزیک لە گوندی بۆکریسکان ئۆتۆمبێلێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران."

لە ڕابردوودا گوندی بۆکریسکان لە بناری قەندیل چەندین جار کراوەتە ئامانجی بۆردوومانەکان و بووەتە هۆی کوژران و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینان کە بەشێکیان ناچاربوون زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەجێبهێڵن.

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکەدا بەردەوامن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG