Accessibility links

بەشار ئەسەد گەشتێکی فەرمی بۆ وڵاتی چین ئەنجام دەدات


نووسینگەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند لە ڕۆژی پێنجشەممەوە گەشتێکی بۆ وڵاتی چین دەستپێدەکات، ئەمەش یەکەم گەشتی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە هاوپەیمانەی لەوەتای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریا زیاتر لە 12 ساڵ لەمەوبەرەوە.

چین دەبێتە سێهەم وڵاتی غەیرە عەرەبیی لەوەتای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە ئەسەد سەردانی بکات.

سەرۆکایەتی کۆماری چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی" شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ئەسەد و هاوسەرەکەی "لە ڕۆژی پێنجشەممەوە سەردانەکەیان بۆ چین دەستپێدەکەن".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "سەردانەکە کۆمەڵێک کۆبوونەوە و ڕێوڕەسم" لە پەکین و هانگژۆ لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بەوەشکردووە " شاندێکی سیاسی و ئابوری" لەگەڵ ئەسەدا دەبێت.

ڕۆژنامەی ئەلوەتنی سەر بە حکومەت ڕایگەیاند چاوەڕوان دەکرا ئەسەد لە ٢٣ی مانگی نۆ بەشداری لە کردنەوەی یارییەکانی ئاسیا لە شاری هانگژۆ بکات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG