Accessibility links

ئەندامێکی کەنەکە: لە هەوڵی ئەوەداین  تەرمەکەی دەنیز هێڤی وەربگرینەوە


ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، لە ناو بارەگای کەنەکە لە هەولێر بە دەمانچە دەکوژرێت و دواتر هێزە ئەمنیەکان بینای بارەگاکە دادەخەن و ڕێگانادەن کەس بچێتە ژوورەوە.

حەکیم عەبدولکەریم- ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" دوای نوێژی عەسری ئەمڕۆ لە بەرامبەر فاملی مۆڵ کە بینای کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لەوێیە و بارەگای سەرەکیە، ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەناوی (دەنیز هێڤی) کە بەرپرسی ئیداریی کەنەکەیە و خۆیی بەتەنها لەناو بارەگاکە بووە، کەسێکی نەناسراو لە دەرگا دەدات، هەر بەکردنەوەی دەرگاکە بەچەکی دەمانچە تیرۆری دەکات".

ئەو ئەندامەی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، گوتیشی "دوای هاتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ بارەگاکە و گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد، بارەگاکە داخرا، ئێستا هەڤاڵانمان لە هەوڵدان تەرمەکەی وەربگرنەوە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان ڕێگانادەن و دەڵێن سبەینێ".

دەنگی ئەمەریکا بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر لەسەر کوشتنی ئەو ئەندامەی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان پەیوەندی بەپۆلیسەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.

XS
SM
MD
LG