Accessibility links

هاوکاتی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان ئەمەریکا سزای نوێ دەخاتە سەر ئێران


ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی لەگەڵ ئێراندا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لێخۆشبوونی بە پێنج ئێرانی بەخشیوە کە بە تاوانی ناتوندوتیژی زیندانی کراون یان چاوەڕوانی دادگایی کردن بوون.

بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند بایدن هەنگاویکی مەترسیداری سیاسییش دەنێت، سزای نوێش دەخاتە سەر وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە فڕۆکەیەکی قەتەری ڕۆژی دووشەممە لە ئێرانەوە پێنج ئەمەریکایی دەستبەسەرکراوی کە لەگەڵ پێنج ئێرانی دەستبەسەرکراو لە ئەمەریکا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە، لە ڕێککەوتنێکدا کە بەنێوەندگیری دۆحە ئەنجام دراو و تیایدا شەش ملیار دۆلار لە پارەی سڕکراوی ئێرانیش ئازاد کرا.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG