Accessibility links

دیاردەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکاندا


هەموو کەسێک دەزانێت کە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان زیانی بۆ سەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیان هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەشێک لە هاووڵاتیان بە ڕەفتارێکی ئاسایی لێی دەڕوانن و بە بێ گوێدانە هیچ شتێک و بە ئاشکرا لە شوێنی گشتی شت فڕێ دەدەن و هیچ دەزگایەکی بەرپرس نییە ڕێگرییان لێبکات.

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و تەنانەت لە ناوچەی دور لە شارستانی و خەڵکی هەژاریش کە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان خراپە دەبینیت پاک و خاوێنی ناوچەکانیان ڕادەگرن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی لە زۆر ناوچە بە پێچەوانەیە.

پرسیار لێرەدا ئەوەیە، بۆچی ئەم دیاردەیە هەیە؟

ئایە حکومەت کاری کردووە بۆ هۆشیار کردنەوەی خەڵکی؟

ئایە لە هەرێمی کوردستان یاسایەک هەیە کە سزای تێدابێت بۆ هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک لە شوێنی گشتی فڕی بدات و زیان بە ژینگە بگەیەنێت؟

ئایە هەندێک کەس بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومەت و دەسەڵات گرنگی بە پاراستنی پاک و خاوێنی نیشتمانەکەی نادات؟

ئەم پرسیارانە و کۆمەڵێک پرسیاری دیکەی پەیوەست، ئاڕاستەی ئەم میوانانە دەکرێت لە بەرنامەی ڕۆژی ئەمڕۆدا.

لەیلا محەمەد ئەمین ئەبو بەکر ، بەرپرسی هوشیاری و ڕاگەیاندن لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.
پرۆفیسۆر گەلاوێژ عەبيد عوسمان سيان، ئەندامی لێژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکار بەر بریاردەری لێژنەی پەروەردە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان.
دکتۆر سیراج محەمەد عەبدوڵا، مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆلێژی زانست بەشی پاراستنی ژینگە و تەندروستی.
مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:49:30 0:00

XS
SM
MD
LG