Accessibility links

سێ مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ دەکرێت


سەرچاوەیەک لە پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت 3 مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانیان لە ناوچەی پردێ کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

سەرچاوەکەی پاک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە مووشەکەکان فڕۆکە هاویشتوونی یان لە ناوچەیەکی ترەوە هاوێژراون. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."

هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ بەشێکن، لە هێزەکانی پێشمەرگە لەو میحوەرە و سەنگەرەکانیشیان نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە.

پێشتریش سەنگەرەکانی پارتی ئازادی کوردستان لەو ناوچەیە لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG