Accessibility links

هاوسەرۆکە نوێکانی هەدەپە کێن؟


پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە 27ی مانگی هەشت لە ئەنقەرە بەڕێوەبرد.

هاوسەرۆکانی هەدەپە میتات سانجار و پەرڤین بوڵدان هیچ ڕۆڵێکیان لە کۆنگرەدا نەبوو.

لە کۆنگرەدا لە جیاتی سانجار و بوڵدان، جاهیت کرکازاک و سوڵتان ئۆزجان وەک هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە هەڵبژێردران.

ئەلیف بولوت، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی هەدەپە، باسی لە هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆکە نوێیەکەی هەدەپە کرد و گوتی "سوڵتان ئۆزجان و جاهیت کرکەزاک لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکەمانەوە تا ئێستاش لە ناو هەدەپە بەردەوام خەبات دەکەن، ئۆزجان و کرکازاک خۆیان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پارتی چەپی سەوزدا پێگەیان دیار بووە. ئەوان وەک ڕاگری ئەم حزبە وان، بۆیە ئەو دوو هاوڕێیەمان زۆر بە نرخن لامان”.

دوای هەڵبژاردنەکە، کرکازاک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەمەودوا وەک هەدەپە درێژە بە کارەکانیان دەدەن، بەڵام چاویان لەوانەش دەبێت کە پارتی چەپی سەوز بەرەو پێش ببەن؛

دەشڵێت " مەترسی داخستن لەسەر پارتەکەمان هەدەپە هەیە". بەڵام ئێمە تا کۆتایی بەرگری لە هەدەپە دەکەین. هەدەپە تەنها حزب نییە، بەڵکو هەدەپە ڕێبازێکە، هەدەپە هزرێکی جیهانیە. هەر بۆیە تا بۆمان بکرێت ئەم ڕێبازە سەردەخەین. بەڵام تەنانەت لەم کاتەشدا، ئێمە پشتگیرییەکی بەهێز لە پارتی چەپی سەوز دەکەین”.

جاهیت کرکەزاک کێیە؟

کرکازاک لە ساڵی 1970 لە شاری ئامەد لەدایک بووە. بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی، پاشان زانکۆی ئانادۆڵوی تەواوکردووە، کرکازاک درێژە بە خوێندن دەدات و بەشی یاسای لە زانکۆی کۆجالی تەواو دەکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕۆشنبیری و زمانی کوردی لە زانکۆی ئارتوکلو بەدەستهێناوە.

کرکازاک پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەتەوە لە نێوان ساڵانی 1998-2014 وەک فەرمانبەری حکومی کاری کردووە، بەڵام لە دوای ساڵی 2014 بووەتە پارێزەر و لە ئێستادا یەکێکە لە پارێزەرانی دۆسیەی کۆبانی. هەروەها بەرگری لە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکات.

کەرکازاک بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 هاتە ناو سیاسەتەوە و لە نێوان ساڵانی 2016-2018 تا 2020-2022 وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە هەڵبژێردرا. هەروەها لە ساڵی 2022 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتی سەوزی چەپ بووە.

کرکازاک زمانی کوردی و تورکی دەزانێت و لە پێگە تایبەتەکانی خۆیدا بە هەردوو زمان دەنووسێت

سوڵتان ئۆزجان کێیە؟

ئۆزجان هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە لە ساڵی 1965 لە شارۆچکەی دەڤەلی سەر بە قەیسەری لەدایکبووە. هەر لە منداڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە عەدەنە کردووە.

ئۆزجان دوای تەواوکردنی خوێندنی، لە ساڵی 1985دا بۆ ماوەی 12 ساڵ وەک فەرمانبەری حکومی لە زانکۆی زانستی چوکرۆڤا کاری کردووە. پاشان، لە کەرتی تایبەتدا بەردەوام بوو لە کارەکانی. لە هەمان کاتدا ئۆزجان بەڕێوەبەری چەندین سەندیکا و کۆمەڵەی جۆراوجۆر بووە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 7ی شەشی 2015دا، بوو بە کاندیدی پەرلەمانی هەدەپە، بەڵام هەڵنەبژێردرا.

ئۆزجان هەروەها کار لەسەر پرسەکانی ژنان و ژینگەپارێزی دەکات وەک هاونوێنەری کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی پارتە سیاسییەکانی هەدەپە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دوو خولی ئەنجامداوە.

ئۆزجان، دوای هەڵبژاردنی وەک هاوسەرۆکی هەدەپە، ڕایگەیاند کە هەدەپە لە هەر ئاستێکدا دەیان داتە دەستیان، ئەوان زیاتر پەرە بە خەبات دەدەن.

گوتیشی "کاتێک پێشنیازی هاوسەرۆکایەتی هەدەپەم پێدام، دڵخۆش بووم". بەڵام لێرەدا بەڵێن دەدەم تا دەتوانم ئەو ناوبانگە و فەلسەفەی هەدەپە بپارێزم و بەرەو پێشی ببەم.

لەو کۆنگرە نائاساییەدا 904 ئەندامی کۆنگرە ئامادە بوون و کرکازاک و ئۆزجان بە زۆرینەی دەنگی نوێنەران هەڵبژێردران و هەروەها ئەنجومەنی 39 کەسی پارتەکەش ڕاگەیەندرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00

XS
SM
MD
LG