Accessibility links

شیکەرەوە: هەدەپە لە نێو 7 ساڵدا لەسەدا 45ی دەنگەکانی لەدەستداوە


هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی سێی 2014 لە تورکیا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژ ئەسیر گیرەسون، ڕێبەری گشتی لێکۆڵینەوەی ڕاوەست و ئازاد باریش، سەرۆکی گشتیی سپێکترۆم هاوس، لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا بارودۆخی پارتە دەسەڵاتدارەکان و ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی هەدەپەیان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ساڵی 2024 هەڵسەنگاند.

گیرەسون دەڵێت بەپێی داتاکانی توێژینەوەی هەمیشەیی، دەنگەکانی هەدەپە بە ڕێژەی لەسەدا 45 کەمیانکردووە.

دەشڵێت " لە 7ی مانگی شەشی 2015 وە هەتا ئێستا هەدەپە لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا لەسەدا 45ی دەنگەکانی لە سەرجەم شار و قەزاکانی ناوچەکانی کوردستان لەدەستداوە ئێمە ئەمە لە هەموو ڕاپرسییەکانماندا دەبینین."

ڕۆژ ئەسیر
ڕۆژ ئەسیر

گیرەسون لە یەکەم هەڵبژاردنی شارەوانییەکانماندا چانسی ئاکەپە لە جەهەپە زیاتر دەبینێت و دەڵێت، ئەنجامی 14ی پێنج پەرەسەندنێکی دەروونی بە حکومەت بەخشی.

لە هەڵبژاردنی 2019 جەهەپە لە سێ شاری گەورەدا لە ئاکەپەی بردەوە، وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا. مەهەپەش 2 شاری گەورەی عەدەنە و مێرسین.

ئەنجامی هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی 31ی مانگی سێی 2019 زۆر تاوتوێ کرا. لەو کاتەدا دەگوترا ئەگەر هەدەپە پشتگیری جەهەپە یان هاوپەیمانی نیشتمانی نەکردبا، مەحاڵ بوو جەهەپە بتوانێت بیباتەوە.

بە گوتەی باریش، سەرۆکی سپێکترۆم هاوس ئەم ستراتیژە کە هەدەپە گرتبوویەبە، ستراتیژێکی دروست بوو لەو سەردەمەدا. باریش باس لەوە دەکات ئەمە لۆژیکی بوو بۆ ئەوەی ئاکەپە بدۆڕێت و دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بشکێت، بەڵام دوای لابردنی ئەو مەرجانە، بەردەوامبوون بەم کارە زیان بە هەدەپە دەگەیەنێت.

ئازاد باریش
ئازاد باریش

باریش دەڵێت "ئەو کاتە هاوپەیمانییەک لە نێوان هەدەپە و جەهەپەدا ڕانەگەیەندرابوو و دواتر زانیمان هاوپەیمانییەکی نهێنی (نافەرمی) کراوە. بەڵام هیچیان بە شێوەیەک ئاشکرا نەکرد کە هەمووان بزانن و جیهان ئاگادار بکرێتەوە. ئەکرەم ئیمامئۆغڵوش بەم شێوەیە لە ئەستەنبوڵ سەرکەوتوو بوو."

کاتێک باریش چانسی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بەراورد دەکات، هەردوولا بە ئەرێنی و نەرێنی پێناسە دەکات. بەڵام بە گوتەی باریش، چانسی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستەنبوڵ لە زیادبووندایە.

پرسیارێکی جدی ئەوەیە کە ئایا هەدەپە چ ڕۆڵێکی دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی 2024?

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا هەدەپە 3 شاری گەورەی ئامەد و وان و ماردین و پێنج شاری دیکەی باتمان، سێرت، جولەمێرگ، قێرس و ئیکسدیری بەدەستهێنا. بە گشتی 65 شارەوانی کە شار و قەزا و شارۆچکەکانی تێدابوو، کەوتنە دەستی هەدەپە.

بەڵام هەدەپە ئەو شارانەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014دا بەدەستهێنابوو وەک ئاگریبیتلس و شەرناخ لە ساڵی 2019 دا لە دەستدا و ڕادەستی ئاکەپە کران.

لە 19ی حەوتی 2019 لە سێ شارە گەورەکەی هەدەپە جێگرەوەی نوێنەرانی هەدەپە دیاریکرا. دوای ئەوە 5 شار و 33 قەزا و 7 شارۆچکە، بە گشتی 48 شارەوانی لە دەستی هەدەپە دەرکرا.

807 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە کارەکانیان دوورخرانەوە، 84 هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەستگیرکران، 39 کەسی زیندانی کران، بەشێک لەو سەرۆک شارەوانیانە تا ئێستاش لە زینداندان.

سەرۆکی سپێکترۆم هاوس، باریش دەڵێت، مەرجەکانی پێشوو گۆڕاون، پێویستە هەدەپە یان پارتی چەپی سەوز سازش لە سیاسەتی پێشوودا بکەن.

بە وتەی سەرۆکی توێژینەوەی ڕاوێست گیرەسون، هەدەپە کەوتووتە دۆخی کەمبوونەوەی پشتیوانی ئەگەر پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە بکات، دەنگی زیاتر لەدەست دەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:49:22 0:00

XS
SM
MD
LG