Accessibility links

سەربازێکی فەرەنسایی لە دەمی مەشقێکی لەشکریی لە عێراق گیانی لەدەستدەدات


حکومەتی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت سەربازێکی فەرەنسایی ڕۆژی یەکشەممە لە مەشقێکی دژە تیرۆر لە عێراق کوژراوە لە کاتێکدا ئەمە دووهەم ئەندامی هێزە چەکدارەکانی فەرەنسایە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە عێراق گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری دەڵێت نیکۆلاس لاتورتێ، لە دەمی مەشقی سەربازی شارەکاندا بریندار بوو و بە هەلیکۆپتەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی هەولێر و لەوێ گیانی لەدەستدا.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (کە پێشتر تویتەر بوو) ڕایگەیاندووە "نیکۆلاس لاتۆرت لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستدا".

سێباستیان لێکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە، لاتۆرت لە ئەرکێکدا بووە بۆ ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

ڕۆژی هەینیش سەربازێکی تری فەرەنسایی لە عێراق لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG