Accessibility links

وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەشی کوردی لەسەر دۆخی عەفرین


لە وەڵامی پرسیارێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ، لە مەڕ دۆخی عەفرین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند " ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی دۆخەکە.

گەڕانەوەی هەر پەنابەرێک بۆ سوریا پێویستە بە خواستی خۆی بێت، پارێزراو و بەڕێزەوەبێت و ئەمەش بەردەوام بێت. پێویستیشە لەگەڵ UNHCR هەماهەنگی بکرێت."

ڕۆژی 3ی هەشتی 2023 ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "پێم وا نییە مەبەست و سیاسەتی تورکیا لە عەفرین گۆڕانکاری دیموگرافیای ناوچەکە بێت."

ئەم وتانەی لە کاتێکدا بوو کە زۆرێک لە گرووپە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە لەسەر هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا و گروپە چەکدارە سوریاییە ئۆپۆزسیۆنەکانی هاوەپەیمانیان، بۆ فشار خستنە سەر کوردەکان کە زێدی خۆیان بەجێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG