Accessibility links

گرفتی مووچە لە هەرێمی کوردستان


شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە بەغدا بۆ تاووتوێکردنی پرسی چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای بوجەی عێراق، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بە ڕێکەوتنێک گەیشتن بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بوجە، ئەوانەی پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە.

هاوکات ، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە دەستخۆشی لە شاندەکە کرد.

بەر لەم ڕاگەیاندنە، دەنگی ئەمەریکا بەرنامەیەکی تایبەتی ئەنجام دا بۆ تاووتوێکردنی ئەم گرفتەی ساڵانێکی زۆرە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دووچاری بوون.

میوانانی بەرنامە:
دارا سێکانانی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:57 0:00
XS
SM
MD
LG