Accessibility links

ئەنجامی یارییەکانی دووشەممە و سێشەممەی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان  


دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان کۆلۆمبیا و کۆریای باشوور
دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان کۆلۆمبیا و کۆریای باشوور

لە یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان کە لە نیوزیلاند و ئوسترالیا بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی دووشەممە چوار یاری ئەنجام درا.

لە گروپی G ئیتاڵیا و ئەرژەنتین ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، ئیتالیا بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە. لە گروپی F بەرازیل و پەنەما یارییان کرد و بەرازیل چوار گۆڵی تۆمار کرد و پەنەماش نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات بەم شێوەیە بەرازیل یارییەکەی بردەوە. لە گروپیH ئەڵمانیا بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە مەغربی بردەوە، هەر لە هەمان گروپ کۆڵۆمبیا و کۆریای باشوور یارییان کرد و کۆڵۆمبیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە کۆریای باشووری بردەوە.

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان ئیتالیا و ئەرژەنتین 24ی حەوتی 2023
دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان ئیتالیا و ئەرژەنتین 24ی حەوتی 2023


ئەمڕۆ سێشەممەش نیوزیلاندی میواندار لەگەڵ فیلیپین لە گروپی A ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، فیلیپین بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

و هەر لە گروپی A سویسرا و نەرویج ڕووبەڕوویی یەک بوونەوە و یارییەکە هیچ گۆڵێکی تێدا نەکرا و بەم شێوەیە یەکسان بوون.

ڕۆژی چوارشەممە لە گروپی C ژاپۆن و کۆستاریکا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە کە لەم مۆندیالەدا هەتا ئێستا ژاپۆن هیچ گۆڵێکی لێ نەکراوە و یەکەمی گروپەکەیە، بەڵام کۆستاریکا سێ گۆڵی لێکراوە و سێهەمی گروپەکەیە.

هەردوو تیمەکەی تری گروپەکەش، ئیسپانیا و زامبیا پێکەوە یاری دەکەن، لە کاتێکدا ئیسپانیاش هیچ گۆڵێکی لێ نەکراوە و دووهەمی گروپەکەیە. زامبیا چوارەمی گروپی C یە و لە یاری ڕابردوویدا لەگەڵ ژاپۆن 5 گۆڵی لێکرا.

هەر ڕۆژی چوارشەممە هەڵبژاردەکانی گروپی E یش پێکەو یاری دەکەن. ئەمەریکا کە تا ئێستا یەکەمی گروپەکەیە ڕووبەڕووی هۆڵەندای دووهەمی گروپەکە دەبێتەوە. هیچ کام لەم تیمانە هێشتا گۆڵیان لێ نەکراوە لەم مۆندیالەدا.

هەر ڕۆژی چوارشەممە لە گروپی B کەنەدا و ئیرلەندا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG