Accessibility links

لە جامی جیهانیی تۆپی پێی ژناندا ئەمەریکا سەردەکەوێت بەسەر ڤیەتنامدا


هەڵبژاردەی ژنانی ئەمەریکا لە یەکەم یاریدا لە مۆندیال بە سێ گۆڵ لە ڤیەتنامی بردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن ئەم سەرکەوتنە دەریخستووە بڕیارەکانی ڤۆلاتکۆ ئەندۆنۆسکی، ڕاهێنەری تیمەکە لە هەڵبژاردنی یاریزانە گەنجەکاندا، ئەنجامێکی باشی هەبووە.

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ئەندۆنۆڤسکی لە یەکەم یاریدا بە ژمارەیەک یاریزانی بە ئەزموون و ناسراو بەشداری یارییەکە بکات، بەڵام ئەو یاریزانانەی هەڵبژارد کە هەرگیز لە هیچ یارییەکی فەرمیدا بەشدارییان نەکردبوو.

سەرکەوتنی یاریزانە گەنجەکانی ئەمەریکا بەرامبەر ڤیەتنام هیوای بە هاندەرانی ئەمەریکایی بەخشیوە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی وڵاتەکە بۆ جاری پێنجەم.

ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 26ی مانگی حەوت لە یارییەکی قورسدا ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە. ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2019ی فەرەنسا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و ئەمەریکا بەزەحمەت توانی لە ڕکابەرەکەی بباتەوە و پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

ئەنجامی ئەم یارییە تا ڕادەیەکی زۆر پێشەنگیی تیمەکان دیاری دەکات. ئەمەریکا لە سێیەم یاری خۆیدا کە ڕۆژی یەکی مانگی هەشت دەکرێت لەگەڵ تیمی ژنانی پورتوگالدا یاری دەکات.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG