سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە ویلیام بێرنس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا 'سی ئای ئەی' کرد ببێتە ئەندامێک لە کابینەکەیدا.
سەرۆک بایدن وتی "لە ژێر سەرکردایەتی ئەو 'بێرنس' دا, سی ئای ئەی پەیڕەویی ڕێبازێکی ڕوون و درێژخایەنی کردووە سەبارەت بە ئاستەنگییە سەرەکییەکان لەبەردەم ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەماندا." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هەوڵەکانی بێرنس لەسەر داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و کێبڕکێکانی ئەمەریکا لەگەڵ چیندا.
سەرەتا ئەم داوایەی بایدن لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتن پۆستەوە بڵاوکرایەوە، واشنتن پۆست ئاماژەی بەوە داوە ئەمە بە شێوەیەکی بەرچاو جووڵەیەکی سیمبولی دەبێت و هیچ دەسەڵاتێکی نوێ نادات بە بێرنس.
بایدن وتی " ئەو بە شکۆوە ڕابەرایەتی دەکات و نوێنەرایەتی باشترینی ئەمەریکا دەکات، منیش بە پەرۆشەوەم بەردەوام بم لە کارکردن لەگەڵیدا لە ساڵانی داهاتووشدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بایدن داوا لە بەڕێوبەری سی ئای ئەی دەکات ببێتە ئەندام لە کابینەکەیدا
