Accessibility links

ئەردۆغان هەفتەی داهاتوو لە تورکیا میوانداری بنیامین نەتانیاهو و مەحمود عەباس دەکات


نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی و بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی حەوت بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

بڕیارە لە 25ی مانگی حەوت، تورکیا میوانداری مەحمود عەباس بکات و لە 28ی هەمان مانگیشدا میوانداری بنیامین نەتانیاهو بێت.

نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەو سەرکردانە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی تورکیا سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و تاوتوێکردنی پرسەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهانیش."

سەردانەکەی نەتانیاهو بۆ تورکیا لەوەتای ساڵی 2008 وە یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە بۆ ئەم وڵاتە. پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەرەو باشتربوون ڕۆیشتووە.

گەشتی سەرکردەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لەلایەن تورکیاوە پلانی بۆ داڕێژڕاوە و گەشتەکەش لە کاتێکدایە کە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، بە تایبەت لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووی لە زیادبوون کردووە.


سەرچاوەکان/مێدێڵیست ئای/ئۆرشەلیم پۆست

XS
SM
MD
LG