Accessibility links

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا دوای ئەوەی ڕەخنەی لە زێلێنسکی گرت لە کارەکەی دوورخرایەوە


باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیادوای ئەوەی قسەکانی لە کیێڤ بە ڕەخنەگرتن لە ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لێکدرانەوە، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی،21ی مانگی حەوت، ڤادیم پڕاستەیکۆی لە پۆستی باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا لە کارەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە ڕەخنەگرتنی ئاشکرای ئەو باڵیۆزە لە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا.

لە فەرمانەکەی سەرۆکایەتیدا، پڕاستەیکۆ هەم وەک باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا و هەمیش وەک نوێنەری ئۆکرانیا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاییش لابراوە و هیچ هۆکارێکیش بۆ دەرکردنەکەی نەخراوەتەڕوو.

ڤادیم پڕاستەیکۆ بەهۆی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیاکانی بەریتانیا سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی قسەکانی وەزیری بەرگری بەریتانیا و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی ناڕاستەوخۆی شکستی ئۆکرانیا لە هێرشی بەرپرچدانەوەی بۆ سەر ڕووسیا، لە پۆستەکانی لادرا.

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا دوو هەفتە لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا ڕایگەیاند و گوتی دەبوو ئۆکرانیا زیاتر سوپاسگوزاری هەوڵەکان بێت بۆ دابینکردنی چەک لە لایەن ڕۆژئاواوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو کە هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا "ئەمازۆن نین".

ئاماژەی وەزیری بەڕگری بەڕیتانیا بۆ ماڵپەڕی"ئەمازۆن"ی ئەمەریکا کە ماڵپەڕێکی فرۆشتنە، له کاتێکدایه که ئۆکرانیا لە هەوڵدایە بۆ وەرگرتنی ئامێری سەڕبازی قورس له هاوپەیمانه ڕۆژئاواییەکانی و پێی وایه به شێک له پێداویستییەکانی ئەو وڵاته دابین نەکراون.

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە وەڵامی لێدوانەکەی وەزیری بەرگری بەریتانیا بە زمانێکی گاڵتەجاڕانەوە گوتی "هەموو بەیانییەک لە خەو هەڵدەستین، تەلەفۆن بۆ بێن واڵاس دەکەین و سوپاسی دەکەین."

دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤادیم پڕاستەیکۆ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکی سکای نیوز سەبارەت بەوەی کە ئایا لێدوانەکانی زێلێنسکی گاڵتەجاڕانە نین، گوتی "ئەم جۆرە تانە و تەشەرانە گونجاو نین."

سەرچاوە/ڕۆیتەرز
XS
SM
MD
LG