Accessibility links

چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی مۆندیالی ژنان، دەستڕێژێکی کوشندە لە نیوزیلاند تیمەکان نیگەران دەکات


هەڵبژاردەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان لە ئۆکلاندی نیوزیلاند تووشی شۆک بوون، بەڵام سەلامەت بوون دوای ئەوەی دەستڕێژی گولەی کوشندە لە نزیک هۆتێلەکانی چەند تیمێک ڕوویدا بەر لەوەی ڕۆژی پێنجشەممە مەڕاسیمی دەستپێکی جامە جیهانییەکە لەو وڵاتدا دەستپێبکات.

ڕووداوەکە کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و چەکدارەکە، لە نزیک هۆتێلەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمەریکا، فلیپین و نۆروێژ ڕویدا لە کاتێکدا هەر ئەمڕۆ یەکەم یاری لە نێوان تیمەکانی نیوزیلاندی میواندارو نۆروێژ ئەنجام دەدرێت.

مارێن مژێڵدی کاپتنی هەڵبژاردەی نۆروێژ گوتی تیمەکە کە تەنها 300 بۆ 400 مەتر لەو شوێنەوە دوورە کە تەقەکردنەکەی تێدا ئەنجامدرابوو بە دەنگی هێلیکۆپتەرێک و "ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری" بەخەبەرهاتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەتا نەماندەزانی چی ڕوودەدات، بەڵام لە کۆتاییدا هەواڵەکان لە تەلەفزیۆن و میدیا ناوخۆییەکان بڵاویان کردەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت هەمووان ئارام بن و ئەمشەو وەک ئاسایی خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە دەکەین.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو تیمە بەشداربووانەی کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە".

حکومەتی نیوزلەندا ڕایگەیاندووە کە هیچ مەترسییەکی فراوانتر بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە ئارادا نەبووە و پاڵەوانێتییەکە بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەرەو پێشەوە دەچێت.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG