Accessibility links

کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێ پشتڕاست دەکاتەوە


ڕێبەری کۆریای باکوور، بەپێی میدیای فەرمیی پێۆنگ یانگ، بۆخۆی سەرپەرشتی و چاودێریی دواترین تاقیکردنەوە سەرکەوتووانەکەی موشەکە نوێیە باڵیستیکییەکەی کردووە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆریای باکوور، چەند ڕۆژێک پاش ئەو هەڕەشەیە بووە کە دەیکرد، وەک جەختی لێدەکردەوە، ئەگەر بێتوو هەر فڕۆکەیەکی سیخوڕایەتی کردنی ئەمەریکا سنووریی ئاسمانی وڵاتەکە ببەزێنێت ئەوا تێکیان دەشکێنێت.

کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ هاوسەرەکەی و یاریدەدەرە سەرەکییەکانیدا وەک لە وێنەکانی میدیای وڵاتەکەیدا دەرکەوتووە، چەپڵەیەکی خۆشحاڵانە لێدەدات هاوکاتی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ڕۆژی چوارشەممە.

پێشتر لە مانگی چواردا بوو، کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی هاوشێوەی کردووە و ئەو موشەکەی تاقیدەکرایەوە تەنها 1001 کیلۆمەتر ڕۆیشتووە بەرلەوەی بکەوێتە دەریای ڕۆژهەڵاتەوە کە بە دەریای ژاپۆنیش ناسراوە؛ ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی کۆریای باکوور دەڵێت "ئەو تاقیکردنەوەیە هەموو گۆی زەویی هەژاندووە."

کیم جۆنگ ئون دەڵێت، زنجیرەیەک هەنگاوی تری بەهێزی لەشکریانە دەنرێن تا ئەو کاتەی ئەمەریکا و کۆریای باشور سیاسەتەکانی خۆیان دەگۆڕن لە بەرامبەر کۆریای باکووردا.


XS
SM
MD
LG