نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کۆتاییهاتنی ئەیدز هێشتا شیانی ئەوە هەیە تا ساڵی 2030 کۆتایی بە نەخۆشی ئەیدز بێت، بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە کوشندەترین پەتای جیهان تەنها ئەو کات دەتوانرێت کۆتای پیێبێت کە سەرکردەکان سود لە دەرفەتەکە وەربگرن.
ئاژانسی یوئێنئەیدز (SUNAID) لەکاتێکدا نەخشەڕێگای وەبەرهێنان و خۆپاراستن و چارەسەرکردن لەسەر بنەمای بەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو نایەکسانیانەی خستەڕوو کە لە ئێستادا پێشکەوتنەکان ڕادەگرن، وتی "دەتوانرێت تا ساڵی 2030کۆتایی بە ئەیدز بهێنرێت".
ئاژانسەکە ڕایشیگەیاند کۆتاییهێنان بە پەتاکە لە سەرووی هەموو شتێکەوە بژاردەیەکی سیاسی و داراییە. بەڕێوەبەری ئاژانسەکە وینی بیانیما گوتی "سەرکەوتن لەماوەی ئەم دە ساڵەدا ئەگەری سەرکەوتن هەیە."
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2015دا ئامانجی کۆتاییهێنان بە ئەیدزی وەک هەڕەشەیەکی تەندروستی گشتی تا ساڵی 2030 دانا.
بیانیما ئاماژەی بە ڕۆژهەڵات و باشووری ئافریکا کرد، کە لە ساڵی 2010ەوە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەیدز بە ڕێژەی لەسەدا 57 کەمیکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی UNAIDSڕایگەیاندووە، دوو دەیە لەمەوبەر ئەیدز وەک پەتایەکی جیهانی وادیاربوو کە نەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس تووشی ڤایرۆی HIV کە پاشان دەبێتە ئەیدز دەبوون و هەروەها نزیکەی دوو ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەست دەدا.
بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت "ئێستا دەرفەتێک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەیدز بە زیادکردنی ئیرادەی سیاسی بە وەگەڕخستن لە وەڵامدانەوەی بەردەوام بۆ HIV لە ڕێگەی هاوکاریکرنی دارایی ئەوەی کە زۆر گرنگە: خۆپاراستن و چارەسەرکردنی HIV لەسەر بنەمای بەڵگە، یەکخستنی سیستەمی تەندروستی، پەیڕەوکردنی یاسای جیاکاری نەکردن، یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی تۆڕەکانی کۆمەڵگە."
ئاژانسی UNAIDS ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2022دا 39 ملیۆن کەس لە جیهاندا ڤایرۆسی HIVیان هەبووە ، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 29 ملیۆن کەسیان چارەسەری دژە ڕێترۆڤایرۆسیان دەستکەوتووە. ئەوانەی دەستیان بە چارەسەرییەکە ڕانەگەیشتووە بریتی بوون لە 660 هەزار مناڵیش.
ژمارەی چارەسەری دژە ڕێترۆڤایرۆس نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە لە کاتێکدا لە ساڵی 2010دا 7 ملیۆن و 700 هەزار بووە.