Accessibility links

ڕێپێوانی کوردێک لە واشنتەوە بۆ نیویۆرک بەردەوامە

ڕێپێوانی کوردێک لە واشنتەوە بۆ نیویۆرک
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

ڕێپێوانی کوردێک لە واشنتەوە بۆ نیویۆرک

کانی غوڵام، بەڕێوەبەری تۆڕی زانیاری کوردی ئەمەریکایی (ئاکین) بەردەوامە لە ڕێپێوانی بەرەو نیویۆرک بۆ ئیدانەکردنی پەیمانی لۆزان هاوکاتی یادی سەدساڵەی واژۆکردنی ئەو پەیمانە.

غوڵام کە لە ڕۆژی شەممە ڕێپێوانی بە ناوی ئازادی لە یادگارگەی لینکن لە واشنتنەوە بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستیپێکرد، کە ڕێگاکەی نزیکەی 500 کیلۆمەترە و دەیەوێت لە 24ی حەوتدا بگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان.

غوڵام لە پێنجهەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەیدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لە یادی 100 ساڵەی واژۆکردنی پەیمانی لۆزاندا دەمەوێت ئەو ڕێککەوتنە ئیدانە بکەم، چونکە پێگەی کوردی نەهێشت".

غوڵام ئەم ڕێپێوانەی بە بە "ڕێپێوان بۆ شەرەف و ئازادی" ناودێر کرد.

لە پێنجهەم ڕۆژیدا بە دەگی ئەمەریکای گوت ڕەوشی باشە "ئێستا دەچمە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، هاوڕێکانم زۆر پاڵپشتیم دەکەن. لە ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور، ڕۆژئاوا و قەوقازەوە پشتیوانی وەردەگرم و هیوای سەرکەوتنم بۆ دەخوازن و هیوای ئەوە دەخوازن کارەکانم بە باشی بەڕێوەبچن."

This item is part of
XS
SM
MD
LG