Accessibility links

جۆزێپ بۆرێل: پوتنێکی لاوازتر مەترسییەکی گەورەترە


دیپلۆماتی باڵای یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداریدا لەوەی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی "لاوازتر"ی ڕووسیا "مەترسییەکی گەورەتر" دروست دەکات، دوای ئەوەی یاخیبوونە سەرنەکەوتووەکەی ڤاگنەر گەورەترین قەیرانی سیاسی لە ماوەی دەیان ساڵدا لەو وڵاتەی خاوەن چەکی ئەتۆمییەدا دروست کرد.

جۆزێپ بۆرێل پێش کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی "پۆتنێکی لاوازتر مەترسییەکی گەورەترە" و گوتیشی" ئێستا دەبێت وەک مەترسییەک سەیری ڕووسیا بکەین بەهۆی ناسەقامگیری ناوخۆییەوە".

XS
SM
MD
LG