Accessibility links

دوایین هەواڵەکان لە ڕاپەڕینی ڕووسیا: ئۆتۆمبێلەکانی ڤاگنەر گەیشتنە ناوچەی لیپێتسک کە شەش کاتژمێر لە مۆسکۆوە دوورە

چەکدارانی ڤاگنەر دەگەنە لیپێتسکی ڕووسیا کە 360 کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوورە.

فەرمانداری پارێزگای لیپێتسک ڕۆژی شەممە، 24ی مانگی شەش ڕایگەیاند کە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە.

ناوچەی لیپێتسک نزیکەی 360 کیلۆمەتر لە باشووری مۆسکۆوە دوورە و بە بەراورد بە شاری ڕۆستۆڤ زۆر لە پایتەختی ڕووسیاوە نزیکترە.

فەرمانداری لیپێتسک لە پەیامێکی تێلێگرامیدا ڕایگەیاندووە "سەرەڕای هاتنە ناوەوەی بەکرێگیراوانی ڤاگنەر بۆ ناوچەکە بەڵام دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکە.

ئەو وردەکاری زیاتری لەبارەی بوونی گروپی ڤاگنەر لە شاری لیپێتسک نەخستوەتەڕوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG