Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسێی لایەنەکانی کوردستانی ئێران، توانای بڕیاری یەکلایەنەی نییە


Arez Andaryari
Arez Andaryari

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە فشارەکانی خۆیان دەدەن لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تا هێزە ئۆپزسیۆنەکانی کوردی ئێران، چەک بکرێن و لە ئۆردوگای تری دوور لە سنورەکانی ئێرانەوە نیشتەجێ بکرێن.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوام سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانیشی پێشێل کردووە و بە تۆپ و فڕۆکە و موشەکیش هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی تریش.

ئەگەرچی باس لە ناکۆکیی ڕوانین دەکرێت لەسەر ئەم بابەتە لەناو لایەنە سیاسییە ئۆپزسیۆنەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بەوەی ئایا چەک دادەنێن یان نا، ئایا دەچنە ئۆردوگا نوێیەکانەوە؟ یان ئەگەر ئەوەانە نەکەن پلانی داهاتوویان چی دەبێت و چۆن دەبێت؟

لای ئارێز ئەندەریاری، شیکەرەوەی سیاسی، دەڵێت ئەگەرچی چەند مانگێکە ئەم بابەتانە باس دەکرێن بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد نادرێت، لەکاتێکدا وا بۆ ساڵیک دەچێت ئەو جۆرە وتووێژانە دەستیان پێکردووە لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئێران و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش، بەڵام هیچ لایەنێک تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی نێوان ئەو سێ دەسەڵاتە بڵاونەکردۆتەوە؛ بەڵام دەشڵێت "کاتێک بەدواداچوون دەکەیت، هەندێک زانیاری ورد دەرکەوتوون و بە دڵنیاییەوە فشارێکی زۆر هەیە.
بەڕێز ئەندەریاری ئاماژەش بەوە دەکات، لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی کوردستانی ئێران بەردەوام دەڵێن تێگەیشتنیان هەیە بۆ ڕەوشی هەستیاری هەرێمی کوردستان و دەشڵێت "باشترین ئەڵتەرناتڤ بۆ لایەنەکانی کوردستانی ئێران ئەوەیە بیانتوانییایە لە دەرەوەی سنوری هەرێمەوە درێژە بە کار و خەباتی خۆیان بدەن."

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:10 0:00

XS
SM
MD
LG