Accessibility links

بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی لە ئامەد 9 کەس دەکوژرێن


Clash in Diyarbakir
Clash in Diyarbakir

بەرپرسێکی خۆجێهی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە ئامەد، لانیکەم نۆ کەس کوژراون.

ڕۆژنامەوانێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە ناوچەکە، دەڵێت ڕۆژی پێنجشەممە شەڕ لە نێوان هەردوو بنەماڵەکە لەسەر زەوییەکی کێشەلەسەری کشتوکاڵی ڕوویدا و تەشەنەی سەند.

ئۆفیسی پارێزگاری ئامەد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ ڕزگاربووی توندوتیژییەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و دواتر یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە نۆ کەس.

بەگوێرەی ئەو شایەتحاڵانەی بۆ بەشی بۆ دەنگی ئەمەریکا لێدوانیان داوە، دوو ساڵە دوژمنایەتی لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا هەیە و ئەمڕۆ کاتێک یەکێک لە خێزانەکان چووەتە کێڵەکە بۆ دروێنەکردنی گەنم چاوی بە خێزانەکەی تر کەوتووە، سەرەتا دەمەقاڵەیان بووە پاشان شەڕەکە دەستیپێکردووە.

هەر لە کاتی شەڕکەشدا کێڵگەکە گڕی گرتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر گڕکەکە بەردەوام بووە.

وێنەکان تەرمی شەش پیاویان دەرخستووە کە لە کێڵگەیەکی گەنمی دروێنەکراودا دانراون کە لانیکەم سێ کەسیان چەکی کڵاشینکۆڤیان پێبووە.

بەرپرسانی پارێزگاکە ڕایانگەیاندووە، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا چڕکراونەتەوە.






XS
SM
MD
LG