Accessibility links

دکتۆر سەنگەر سەید قادر: وڵاتی چین هێندەی بتوانێت دەیەوێت تەمەنی ڕژێمی ئێران درێژبکاتەوە


وڵاتی چین لە ئێستادا هەروادێ و ڕۆڵی زیاتر دەبینێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وەک شیکەرەوە ئاماژەیان پێکردووە ڕۆڵ بینینی چین لەو ناوچەیەی جیهاندا هەر تەنها لە بواری وزەدا سنوردار نییە بەڵکو دەڕوات بۆ بوارەکانی ئابوری و ژیۆپۆڵەتیک و تەنانەت بوارە ستراتیژییەکانیشی گرتۆتەوە.

بۆچی لەم کاتەدا وڵاتی چین دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆی کارا بکاتەوە و ئایا ئەم دیاردەیە چەندێک کاریگەریی دەبێت بەسەر بەرژەوەندییەکان و پەیوەندییەکانی ئەمەریکاوە لەو ناوچەیەی جیهاندا؟

دکتۆر سەنگەر سەید قادر، پسپۆڕ و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت وڵاتی چین دۆسێی ئابوریی کردۆتە چەک تا دەست بگرێت بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یان بەسەر ئەو ناوچانەی ئەمەریکا جێی هێشتوون و هەژموونی خۆی بسەپێنێت لە ڕێی سوودوەرگرتن لەو بۆشاییەی ئەمەریکا دروستی کردووە.

دکتۆر سەنگەر ئاماژەش بەوە دەکات پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەو ناوچەیەی جیهان و ئەمەریکا، پەیوەندی ستراتیژی بوون و ئەو پەیوەندییانەش وەک دەزانرێت لەسەر بنەمای ستراتیژی بونیات دەنرێن و دەڵێت "وەک دەزانرێت ڕژێمی وڵاتی چین ڕژێمێکی دیکتاتۆرییە و ئەمەش وەها دەکات ئەو پەیوەندییانەی چین لە ڕووی ئابوری و سیاسیشەوە هیچ سەقامگیرییەکی تیادا نەبێت."

سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردن لەسەر پەیوەندییەکان وەک دکتۆر سەنگەر دەڵێت لە چین سەرۆکی چین بڕیاردەرە بۆ پەیوەندییەکان و هەر کەسێکیش بە دوای ئەم سەرۆکەی ئێستای چیندا بێت، ئەوا دەشێت هەموو شێوازی پەیوەندییەکان بگۆڕێت چونکە لەسەر بنەمای سیستەم دانەڕێژراون.

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:39 0:00
XS
SM
MD
LG