Accessibility links

چین بەنیازە تا ساڵی 2030 ئاسمانگەڕانی بچنە سەر مانگ


موشەکێکی لۆنگ مارچ لە کاتی هەڵداندا، تیمێکی کەشتیوانی ئاسمانی چینی لە کەشتییەکی ئاسمانی شێنژۆ-١٦ هەڵدەگرێت، لە ناوەندی هەڵدانی سەتەلایتی جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین، 30ی 5ی 2023.
موشەکێکی لۆنگ مارچ لە کاتی هەڵداندا، تیمێکی کەشتیوانی ئاسمانی چینی لە کەشتییەکی ئاسمانی شێنژۆ-١٦ هەڵدەگرێت، لە ناوەندی هەڵدانی سەتەلایتی جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین، 30ی 5ی 2023.

بەرپرسانی چین لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند، بەرنامەی واڵایی چین کە لە گەشەکردندایە، پلانی هەیە تا ساڵی 2030 ئاسمانگەڕانی بنێرێتە سەر مانگ و وێستگەی واڵایی فراوانتر بکات کە لە خولگەدا لەسەر وڵاتەکەی دەسوڕێتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە لەسەر گەڕان لە واڵاییدا و پرسە جیهانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا لە کێبڕکێدایە.

کێبڕکێی چین و ئەمەریکا لە هەندێک ڕووەوە هاوشێوەی ئەو پێشبڕکێی واڵایی‌یە کە لە نێوان ئەمەریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکاندا هەبوو. بەڵام شارەزایان دەڵێن تواناکانی ئەمەریکا لە ئێستادا لە پێش چینەوە دادەنرێت.

ئەمەریکا بەنیازە تا کۆتایی ساڵی 2025 ئاسمانگەڕان بگەێنێتە سەر مانگ، ناسا لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانی سپەیس ئێکس و بلو ئۆریگین کاردەکات بۆ یارمەتیدانی دابەزینی ئاسمانگەڕان لە سەر مانگ.

هەروەها دەزگای واڵایی چین لەم هەفتەیەدا 3 ئاسمانگەڕی ناساند کە بەرەو وێستگەی واڵایی وڵاتەکەی دەڕۆن. ئەوان جێگەی تیمێک دەگرنەوە کە ماوەی شەش مانگە لە وێستگەی خولگەدان.

تیمی ئسمانگەڕانی چین
تیمی ئسمانگەڕانی چین

لین شیکیانگ، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی واڵایی چینی دەڵێت "وێستگەیەکی واڵایی تەواومان هەیە بۆ مانەوەی مرۆڤ لە نزیک زەوی و سیستەمێکی گواستنەوەی مرۆڤ بۆ چوون و گەڕانەوەیان.

لین ووتیشی" پلان وئەرکی دوو سەرنشین لە ساڵێکدا دەبێت بەس بێت بۆ ئامانجەکانی بەرنامەکەیان.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە وێستگەی واڵایی تیانگۆنگ لە مانگی 11دا ئامادە بوە.

موشەکی شێنژۆ 16 ئەو 6 ئاسمانگەڕە دەگوازێتەوە بۆ وێستگەکە. لەوێ تیمەکە بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ 3 ئاسمانگەڕی دیکە کات بەسەر دەبەن کە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا لەسەر وێستگەکە ژیاون.

فەرماندەی ئەرکەکە جینگ هایپێنگ لەم دواییانەدا لە شوێنی هەڵدانی فڕۆکەکە لە دەرەوەی شاری جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی ئەرکەکە "قۆناغێکی نوێی بەکارهێنان و گەشەپێدان" لە بەرنامەی واڵایی چیندا دیاری دەکات".

جینگ مەیجەر جەنەڕاڵە پێشتر 3 گەشتی واڵایی ئەنجامداوە ووتیشی "ئێمە باوەڕمان زۆر وایە کە بەهاری زانستی واڵایی چین هاتووە، و ئێمە خواستمان وایە متمانە و توانای ئەرکەکە تەواو بکەین".

یەکەم ئەرکی واڵایی چین بە سەرنشین لە ساڵی 2003دا بوو، سێهەم وڵاتە کە کەسێک بنێرێتە واڵایی.

لەم وێنەیەدا کە ئاژانسی هەواڵی شینهوا بڵاویکردووەتەوە، وێنەیەکە لە سکرینێکەوەیە لە ناوەندی هەڵدانی سەتەلایت لە جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین گیراوە، دەردەکەوێت تیمی فڕۆکەوانی شێنژۆ-15 و شێنژۆ-14 دوای کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە خولگە، لە 30ی مانگی 11ی 2022دا گفتوگۆ دەکەن
لەم وێنەیەدا کە ئاژانسی هەواڵی شینهوا بڵاویکردووەتەوە، وێنەیەکە لە سکرینێکەوەیە لە ناوەندی هەڵدانی سەتەلایت لە جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین گیراوە، دەردەکەوێت تیمی فڕۆکەوانی شێنژۆ-15 و شێنژۆ-14 دوای کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە خولگە، لە 30ی مانگی 11ی 2022دا گفتوگۆ دەکەن

چین دوای ئەوەی لە وێستگەی واڵایی نێودەوڵەتی (ISS) دوور خرایەوە، وێستگەی واڵایی خۆی دروست کرد. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەمەریکا بوو بەرامبەر بە بەرنامەی واڵایی چین. ئەمریکا نیگەران بوو لە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان بەرنامەکە و سوپای ڕزگاریخوازی گەل کە بەشێکی سەربازی پارتی کۆمۆنیستی چینە.

پێنج ڕێکخراوی هاوبەش، لەوانە ئاژانسی واڵایی ئەوروپا و ناسا، کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی بنکەی ئاسمانی دەکەن.

ئەمەریکا بەنیازە لە نزیک جەمسەری باشووری مانگ لە کۆتایی ساڵی 2025دا بنیشێتەوە، زانایان پێیان وایە ئەو ناوچەیە ئاوی بەستووی تێدایە.

هەردوو وڵاتی چین و ئەمەریکا چاویان لە پلانەکانە بۆ دروستکردنی بنکەی هەمیشەیی لەسەر مانگ. ئەمەش پرسیار لەبارەی ماف و بەرژەوەندییەکانی سەر ڕووی مانگەوە دەهێنێتە ئاراوە.

یاسای ئەمەریکا ڕێگە بە هاوکارییەکی زۆر نادات لە نێوان بەرنامەکانی واڵایی هەردوو وڵاتدا. بەڵام چین دەڵێت پێشوازی لە پێشنیارە بیانییەکان دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن لەسەر پڕۆژەکانی واڵایی.

لی ینگلیانگ بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای دەزگای فڕینی واڵایی سەرنشینی چینە ووتی چین هیوای بە هاوکاری زیاتری نێونەتەوەیی هەیە، لەنێویاندا لەگەڵ ئەمەریکا.

لی وتی "تا ئەو کاتەی ئامانج لە واڵاییدا بۆ مەبەستی ئاشتیانە و کەڵک وەرگرتن بیت، ئێمە ئامادەین هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ هەر وڵاتێک یان ڕێکخراوێکی فڕۆکەوانی بکەین".

هەروەها ڕێکخراو و وڵاتانی دیکە، لە هیندستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەب تا ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپا، پلانی ئەرکەکانیان بۆ سەر مانگ دادەنێن.

سەرچاوە / AP

XS
SM
MD
LG