ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.
ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی ئێران (ئیرانا) و هەروەها ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا دەڵێن شەوی یەکشەممە ڕەئیسی نامەی پیرۆزبایی بۆ ئەردۆغان ناردووە و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا.
ئانادۆڵو دەڵێت ڕەئیسی وتویەتی سەرکەوتنی ئەردۆغان نیشانەی متمانەی خەڵکی تورکیایە بە ئەردۆغان. وتوشیەتی بڕوای وایە لەم نزیکانە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە زیاتر پەرەیان پێدەدرێن لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی.
سەرچاوە/ میدیا دەوڵەتی ئێران ، ئاژانسی ئانادۆڵو
ڕەئیسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات
