Accessibility links

ناسا ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مار تاقیدەکاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ژیان لە کۆمەڵەی خۆردا


ئاژانسی واڵاییی ناسا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیایەکە هاوشێوەی مار دروستکراوە بەدوای نیشانەکانی ژیان لە شوێنە سەختەکاندا دەگەڕێت.

ڕۆبۆتەکە بە Exobiology Extant Life Surveyor یان (ئی ئی ئێل ئێس) ناسراوە. ناسا دەڵێت ڕۆبۆتەکە بەجۆرێک دروستکراوە کە گەڕۆکە و پێی دەوترێت ڕۆڤەر ئەتوانێت بجوڵێت.

ئەندازیارانی تاقیگەی پاڵنەری مووشەک (JPL) ی ناسا لە کالیفۆرنیا سەرکردایەتی پەرەپێدانی ئەم گەڕان و دوزینەوانە دەکەن.

EELS بۆ گەڕان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دروستکراوە، بەبێ کۆنترۆڵی مرۆڤ. ئەندازیارانی ناسا دەڵێن، بە شێوەیەک دروستکراوە دەکرێت کە لەسەر زەوی و لە ناو ئاو و لە بارودۆخی بەستەڵەکی سەختدا کار بکات. ئێستا لە ژینگە جیاوازەکاندا تاقیدەکرێتەوە. گەشەپێدانی داهاتوو لەسەر بنەمای چۆنیەتی کارکردنی مۆدێلی ئێستا دەبێت.

تیمەکە دەڵێت، بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ڕۆبۆتە مارە لە خواستی ناساوە هاتووە بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی ژیان لە زەریایەکدا لەسەر هەسارۆچکەی ئەنسێلادۆسی لە خولگەی هەسارەی کەیواندا. وا بیر دەکرێتەوە کە ئەو زەریایە لە ژێر ڕووی سەهۆڵاوی هەسارەکەدا بوونی هەبێت.

مۆدێلی ئێستای EELS کێشی نزیکەی 100 کیلۆگرامە و درێژییەکەی 4 مەتر دەبێت. لە 10 پارچەی یەکسان پێکهاتووە، کە پێیان دەوترێت پێچ، دەتوانێت بە ئاراستەی جیاوازدا بسووڕێتەوە. پێچەکان کاریگەری هەڵکەندن بەکاردەهێنن بۆ جوڵەکردن بە درێژایی ڕووکارەکان. بەشێک لە ڕۆبۆتەکە دەتوانێت بەرزبێتەوە یان دانەوێتەوە بۆ گەیشتن بە شوێنی جیاواز بۆ بەدەستهێنانی زانیاری.

تاقیکردنەوەکە بریتی بووە لە پێچەکان کە لە پلاستیکێکی چاپکراوی سێ ڕەهەندی و هەروەها کانزا دروستکراون. تیمەکە دەڵێن، پێچە پلاستیکیەکان لەسەر ڕووی گشتی باشتر کارەکانیان ئەنجامداوە، لەکاتێکدا ئەوانەی کانزان لە سەهۆڵدا کاریگەتر بوون. ئەندازیاران پێشتر EELS یان لە چەندین ژینگەدا تاقیانکردۆتەوە، لەوانە خۆڵ و بەفر و سەهۆڵ.

هێرۆ ئۆنۆ لێکۆڵەری سەرەکییە لە کۆمپانیای JPL لەسەر پڕۆژەی (ئی ئی ئێل ئێس) لە بڵاوکراوەیەکدا وتی پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکە پێویستی بە شێوازی زۆر جیاواز هەیە لەوانەی کە بۆ کەشتییە ئاسمانییە باوەکان و کاری گەڕان بەکار دەهێنرێن.

ئۆنۆ زیاتر ووتی، زانیاری زۆر هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلی چوار تایە. ووتی"هیچ کتێبێکی خوێندن نییە سەبارەت بە چۆنیەتی دیزاینکردنی ڕۆبۆتێک لە
شێوەی ماری سەربەخۆ بۆ ئەوەی بە بوێریەوە بچێتە ئەو شوێنەی کە پێشتر هیچ ڕۆبۆتێک نەچووە". ووتیشی“دەبێت خۆمان بینووسین، ئێمە ئێستا ئەوە دەکەین".

گەشەپێدەران دەڵێن EELS بە شێوەیەک دروستکراوە سەربەخۆ کاربکات بەهۆی دواکەوتنی پەیوەندییەکانی لە نێوان زەوی و واڵایی قووڵدا هەیە. بۆیە، تیمەکە هەوڵدەدات تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتەکە بتوانێت هەست بە ژینگەکەی بکات، مەترسی و گەشتکردن بخەمڵێنێت و زانیاری بە ئامێرە زانستییەکان کۆبکاتەوە کە هێشتا پەرەیان پێدەدرێت.

تیمەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەروەها گرنگ دەبێت بۆ گەڕۆکەکە بتوانێت بە تەنیا بەبێ هاوکاری مرۆڤ چاک بێتەوە کاتێک تووشی کێشە دەبێت.

توێژەری سەرەکی پڕۆژەکە، ڕۆهان تاککەر، تەکنەلۆژیای EELS ی بەراورد کرد بەو تەکنەلۆژیایەی کە لە ئۆتۆمبێلە خۆلێخوڕەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە ژینگەیەکی زۆر جیاوازدا. تاککەر ووتی "بیهێنە بەرچاوت ئۆتۆمبێلێک بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێبخوڕێت، بەڵام هیچ هێمای وەستان و هێمای هاتوچۆ و تەنانەت هیچ ڕێگایەکیش نییە. ڕۆبۆتەکە دەبێت بزانێت ڕێگاکە چییە و هەوڵی شوێنکەوتنی بدات، پاشان پێویستی بەوەیە دابەزێت 100 پێ بچێتە خوارەوە و نەکەوێت".

تیمەکە دەڵێن، لە شێوەی کۆتاییدا، ڕۆبۆتەکە 48 کارپێکردن لەخۆدەگرێت. کارپێکردنەکان ئەو ئامێرانەن کە وەک ماتۆڕی بچووک بۆ ڕۆبۆتی EELS کاردەکەن.

کارپێکردنەکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە توانای گۆڕینی بە شێوەی جیاواز بە دۆزەرەوەکە بدات، لە کاتی کارکردنی ئامێرە ئاڵۆزەکان و سیستەمەکەیدا. تاکک0ەر بەکارهێنەرەکانی بەراورد کردووە بە سوکانەکانی ئۆتۆمبێل.

ماتیۆ ڕۆبنسن لە کۆمپانیای JPL بەڕێوەبەری پڕۆژەی (ئی ئی ئێل ئێس) وتی تیمەکەی لە ئێستادا زۆرترین هەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدانی جوڵە و توانا سەربەخۆکانی ڕۆبۆتەکە. وتیشی، دواتر، ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە کە چ ئامێرێکی زانستی دەتوانرێت بخرێتە سەر EELS.

ڕۆبنسن دەڵێت "زانایان پێمان دەڵێن دەیانەوێت بچنە کوێ، زۆرترین پەرۆشیان بۆ چییە، ئێمەش ڕۆبۆتێک دابین دەکەین کە بیانگەیەنێتە ئەوێ...تەنها دەبێت دروستی بکەین".

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG