Accessibility links

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا ڕەت دەکاتەوە


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت دەنگۆی بەرزبوونەوەی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار ڕاست نیە و نرخی کارەبا بۆ سەرجەم هاوڵاتییان لە هەموو شوێنەکان بە هەمان نرخی جارانە و نەگۆڕاوە.

ئاماژەشی بەوەدا وەزارەتەکە بڕیاریداوە تەنها بۆ ئەو سیتییە گرانبەهایانەی کە سیستمی پریپەید بەکاردەهێنن و کارەباکەیان 24 کاتژمێرییە و مۆلیدەی ئەهلییان نیە نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار هەژمار بکرێت.

وتیشی سیستمی پریپەید ئامانج لێی زیادکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبایە و چارەسەرکردنی کێشەی قەرزی کارەبایە، بەپێی سیستمەکە پێدانەوەی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەخت.

ئەوەشی خستەڕوو ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم گەیشتۆتە نزیکەی 740 مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی نەختینە و سوتەمەنییەوە لە ئێستادا کەمتر لە 4200 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت.

وتیشی سیستمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات، ئاماژەشی بەوەدا وەزارەتەکە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی زیاتر بۆ هاوڵاتییان هەنگاو دەنێت.

پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە سیتییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەک، فیوچەر سیتی، پارک ڤیو، جیھان سیتی، گوندی لوبنانی، دریم سیتی، نازناز سیتی، کواترۆ تاوەر، رۆیا تاوەر، بازاڕی لەنگە لە ھەولێر، بازاڕی دھۆک، ئەڤرۆ سیتی، بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان

XS
SM
MD
LG