Accessibility links

ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا زیادی کردووە


Turkey election/New York
Turkey election/New York

دەنگدان بۆ گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە باڵیۆزخانەکانی دەرەوەی وڵات کۆتاییهات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تورکیا (ی.س.ک) ڕایگەیاند، 1,895,430 کەس لە نوێنەرایەتیەکانی دەرەوە و گومرگەکان دەنگیان داوە.

بەم ژمارەیە دەنگەکانی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە گەڕی دووهەمدا زیاتربووە.

دەنگدان لە گومرگەکان تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە ی 28ی 5 بەردەوام دەبێت.

دەنگەکانی دەرەوەی وڵات دەنێردرێت بۆ ئانکەرە و لە 28 مانگ ئەژمار دەکرێن.

لە هەڵبژاردنی 14ی پێنجدا 1,691,287 کەس لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی تورکیا دەنگیان داوە و 148,183 کەسیش لە دەروازە سنوورییەکان دەنگیان داوە.

بەهۆی ئەوەی لە دەنگدانەکەی گەڕی یەکەمدا هیچ کام لە سێ کاندیدەکەی سەرۆکایەتی تورکیا نەیانتوانی %51 زیاتر بەدەستبهێنن بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەوتە گەڕی دووهەمەوە و بەربەرەکانییەکە لە نێوان سەرۆکی ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆاغان و سەۆرکی ئۆپۆزسیۆن کەمال کلیچدارئۆغڵووە

سەرچاوە: YSK

XS
SM
MD
LG