Accessibility links

کلیچدارئۆغڵو سکاڵای یاسایی لە دژی ئەردۆغان تۆمار دەکات


کەماڵ کلیچدارئۆغڵو سکاڵای یاسایی بە بڕی 50 هەزار دۆلار دژ بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمار کردووە بەهۆی پەخشکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەڵمەتی هەڵبژاردن کە ئۆپۆزسیۆنی بە پەکەکەوە گرێدابوو.

جەلال چەلیک، پارێزەری کەمال کلیچدارئۆغڵو، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ئێمە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییە ساختەکە داوای یاساییمان تۆمارکردووە".

کیلیچدارئۆغڵو لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردەنەکادا کە لە 14 ی مانگی پێنج بەڕێوە چوو نزیکەی بە %5 لە دوای ئەردۆغانەوە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشترین ئاستی ئۆپۆزسیۆنی لە سەردەمی دوو دەیەی ئەردۆغاندا پێشکەش کرد و یەکەمین جارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیای خستە گەڕی دووهەمەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە 28 مانگ ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش کلیچدارئۆغڵو زنجیرەیەک داوای یاسایی سیمبولی لەسەر ئەردۆغان تۆمار کردبوو، بەڵام لەمەیاندا داوای قەرەبوو بە بڕی 1 ملیۆن لیرە (50 هەزار دۆلار) دەکات، کە دەڵێت دەیبەخشێت بۆ پەروەردەی منداڵەکانی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا.

ئەردۆغان چەندین جار لە گردبوونەوەکانیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەخشکردووە کە هەوڵیداوە کلیچدارئۆغڵو بە فەرماندەیەکی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ببەستێتەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکەی کە لە بانگەشەکەی ئەردۆغاندا بەکارهاتووە، کلیچدارئۆغڵو نیشان دەدات کە داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات پشتگیری لێ بکەن بکەن لەگەڵ و پاشان ئەو فەرماندەیەی پەکەکە (موراد قەرەیلان) نیشان دەدات کە پێدەچێت پشتگیری لە هەڵمەتی ئۆپۆزسیۆن بکات.

ئەردۆغان لەم هەفتەیەدا دانی بەوەدانا کە ڤیدیۆکە مۆنتاژێکە نەک کلیپێکی ڕاستەقینەی بانگەشەی هەڵبژاردن.

پارێزەرەکەی کیچدارئۆغڵو ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی " نەریتە ئەخلاقییەکان."

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG