Accessibility links

ژمارەیەک لەو کوردانەی لە نێو شەڕی سوداندا گیریان خواردبوو دەگەنەوە قامشلۆ


ڕۆژی دووشەممە 161هاووڵاتی کوردی سوریا کە لە شەڕو پێکدادانەکانی سوداندا گیریان خواردبوو گەیشتنەوە قامشلۆ.

دوای نزیکەی مانگێک لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ گواستنەوەی پەنابەرانی کوردی سوریا کە لە سودان گیریان خواردبوو، گروپی یەکەم کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی قامشلۆوە گەیشتنە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

مستەفا بالی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " کۆمیتەیەکمان لە ناو سودان هەیە کە ناونوسی دەکات و هەتا ئێستا بە پێی ئەو لیستەی دروستیان کردووە ژمارەی ئەو کەسانەی لەوێن لە هەزار کەس تێپەڕیوە کە پێشبینی دەکەین لەوەش زیاتربێت. و بەپێی ئەو ژمارانە ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کاردەکەین تا گەشتی تریش ڕێکبخەین تا هەموان دەگەڕێنینەوە."

ئەو کوردانەی کە ڕزگارییان بووە لە سودان لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەڵام هێشتا دڵیان لای ئەوانەیە کە لە سودان بەجێماون.

فەیسەڵ عەلی یەکێک لە کوردەکانی دانیشتووی سودان کە گەڕاوەتەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سوریا سوپاسی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەکات بۆ گەڕانەوەیان و دەڵێت " هیوادارین ئەو کوردانەی تریش کە لەوێ ماون بتوانن بگەڕێنەوە و ڕزگاریان بێت."

گەڕانەوەی بەشێک لەو کوردانەی لە سودان گیریان خواردبوو
گەڕانەوەی بەشێک لەو کوردانەی لە سودان گیریان خواردبوو

هەندێک لەوانیش دەڵێن تا سودانیان بەجێهێشت و گەیشتنەوە سوریا زۆر ماندووبوون.

لەیلا شێخۆ بە دەنگی ئەمەریای ڕاگەیاند " ئێمە هاتینە بەندەری پورسودان و ئەوە 25 ڕۆژە لەوێ بووین زۆر سەختیمان بینی."

گەڕانەوەی بەشێک لەو کوردانەی لە سودان گیریان خواردبوو
گەڕانەوەی بەشێک لەو کوردانەی لە سودان گیریان خواردبوو

بە پیی زانیارییەکانی ئەو کوردانەی سوریا کە دانیشتووی سودانن نزیکەی 1700 کەس لەوێن و هەتا ئێستا 161 کەوس لەوانە گەڕاونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەخت لەوە دەکاتەوە ئەوانی تریش لە زووترین کاتدا دەگەڕێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG