Accessibility links

شەماڵ بەشیری: ئەگەر ڕووسیا توانیبای ئێران لە قەیرانی ناوکی ڕزگار بکات ئەوا 10 یان 15 ساڵ لەمەوبەر دەیکرد


شەماڵ بەشیری
شەماڵ بەشیری

جێگری سەروک وەزیری ڕووسیا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و مەبەستی سەرەکیش لەو سەردانە بریتییە لە هاوکاریی زیاتری نێوان مۆسکۆ و تاران لە بواری سوتەمەنیدا، واتە نەوت و گاز.
هەردوو وڵات لەژێر گەمارۆی قورسی ئەمەریکا و جیهانی ڕۆژئاوادان.

هاوکات زۆرێک لە شیکەرەوەکان دەڵێن ئەو هاوپەیمانێتی و دۆستایەتییەی لە نێوان ڕووسیا و ئێران و چیندا هەیە وەهای کردووە ئێران بێباکانە و بەبێ گوێدانە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی سزای لە سێدارەدان بە ئاشکرایی لە شوێنە گشتییەکاندا بەسەر ئەوانەدا جێبەجێبکات کە لە داگاکانی ئێراندا ئەو سزایانەیان دەسەپێندرێتە سەر.

ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ لە دواترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەکردووە ژمارەی ئەوانەی لە ساڵی 2022دا لە ئێران لەسێدارە دراون زیاترە لە ساڵی 2021. وەک لە ڕاپۆرتەکەشدا نوسراوە پێشدەچێت بەپێی ئامارەکان ژمارەی لە سێدارەدانەکان بۆ ئەمساڵی 2023ش هەر لە هەڵکشاندا بێت لە ئێراندا.

ئێران بەو هەموو کێشانەی هەیەتی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئایا دەتوانێت کەموکوڕییەکانی ڕوسیا پڕ بکاتەوە؟

شەماڵ بەشیری، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت بەهۆی سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانییەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی گۆشەگیرکراوە و هیچ دۆستێکی نەماوە تەنها وڵاتێکی وەک ڕووسیا نەبێت.

بەڕێز بەشیری دەڵێت " وەک بەرەنجامێکیش بۆ ئەو گۆشەگیرکردنەی ئێرانی تیادایە، نەک هەر نەیتوانیوە، کەموکورتییەکان و بۆشاییەکانی ناوخۆیی و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بە ڕووسیا پڕ بکاتەوە؛ بەڵکو بۆ خۆیشی نەیتوانیوە ببێتە هێزێکی ئەوەندە قورس و گران تا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا وەک چین و ڕوسیا سەودایەکی ستراتیژ و درێژخایەنی لەگەڵ بکرێت."

شەماڵ بەشیری، شیکەرەوەی سیاسی لە لێدوانەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئاماژەش بەوە دەکات، ئەو هاوپەیمانێتییەی ئێران هەیەتی لەگەڵ ڕووسیا و چیندا، هاوپەیمانێتییەک لەسەر بنەمای پاراستنی مافەکانی مرۆڤ نییە، وەک دەڵێت "هەمیشە ئەو هاوپەیمانێتیانە لە دژی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤە لەوناوخۆی هەریەکێک لەو وڵاتانەدا."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:30 0:00

XS
SM
MD
LG