پۆلیس دەڵێت بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە شاری فارمینگتۆنی نیو مەکسیکۆ لانیکەم سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون، قوتابخانەکانی سەرانسەری شارەکەش داخران.
پۆلیسی فارمینگتۆن وتی " چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی." وتیشی گومانلێکراوەکە " لە شوێنی ڕووداوەکەدا کوژراوەتەوە."
وتیشی دوو ئەفسەری پۆلیس و ئەندامێکی پۆلیسی شارەکە و ئەندامێکی پۆلیسی ویلایەتی نیو مەکسیکۆ بریندار بوون.
پۆلیس وتی " ناسنامەی گومانلێکراوەکە نەزاندراوە و لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی زاندراوی دیکە نیە."
ڕووداوی تەقەکردنەکە لە ناوچەی برووکساید پارک بووە و سەرجەم قوتابخانەکانیش داخراون. سێ قوتابخانەی ئەو نزیکانە هێشتا بە داخراویی ماونەتەوە.
بەرپرسێکی ئۆفیسی پۆلیسی شارۆچکەی سان خوان، مێگن میچێڵ وتی ڕووداوەکە " لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت." وتیشی هێشتا زانیاریی تەواوی لەسەر ڕووداوەکە نیە.
شاری فارمینگتۆن نزیکەی 50,000 دانیشتووی تێدایە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای نیو مەکسیکۆوە.
سەرچاوە/ AP