Accessibility links

ئەردۆغان پێش دەنگدانەکەی یەکشەممە هەڵمەتی هەڵبژاردنی چڕتردەکاتەوە



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی هۆشداری دایە لایەنگرانی خۆی کە ئەگەر ڕکابەرە عەلمانیەکەی لە ڕاپرسییە گرنگەکانی کۆتایی هەفتەدا سەربکەوێت، ڕووبەڕووی تۆڵەسەندنەوە دەبنەوە.

ئەردۆغان لە هەوڵی ئەوەدایە دەنگێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە پێش هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە کە شێوازی حوکمڕانی ئیسلامی خۆی لە گەورەترین ئەندامی زۆرینەی موسڵمان لە ناتۆدا دیاری دەکات.

ڕاپرسییەکانی دەریدەخەن کە ڕکابەر کەمال کیلیچدارئۆغڵو بە ڕێژەیەکی زۆر کەم ئاستی 50%ی شکاندووە کە پێویستە بۆ ئەوەی خۆی لەهەڵبژاردنێکی تر لە 28ی ئایاردا بپارێزێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕاستەوخۆی پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی سەبارەت بەوەی ئایا سەردەکەوێت یان نا، ئەردۆغان وتی: سندوقی دەنگدان ڕۆژی یەکشەممە پێمان دەڵێت.

سەرۆکی تورکیای تەمەن 69 ساڵ کە لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە ناوچەیەکی لایەنگرانی لە ئەستەنبوڵبوو کە یەکێکە لە ناوچە گەرمەکانی پشتیوانییەکەی پێکدەهێنێت، هەوڵیدا ورەی دڵسۆزانی بەرزبکاتەوە.

هۆشداریشیدا لەوەی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی کلیچدارئۆغڵو بەهۆی "تۆڵەسەندنەوە و تەماح"ەوە بووە.

بە جەماوەرە ئاڵا هەڵگرەکەی گوت: لەبیرت نەچێت. "ڕەنگە باجێکی قورس بدەیت ئەگەر ئێمە دۆڕاین."

دواتر ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکانی ڕۆژئاوا ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهێنن بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆیان بەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆمەڵگەی تورکیادا.

هاواری کرد "هەی ڕۆژئاوا، ئەوە میللەتی منە بڕیار دەدات!" و گریا.

سەرکردەکەی تورکیا هێواش هێواش پشتیوانی لە بەشە سەرەکییەکانی دانیشتووان لەدەست داوە لە دوای ساڵی 2003وە.

هەندێک لە ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە گەنجان کە هیچ سەرکردەیەکی دیکەیان نەناسیوە بە جیاوازی 2 بە 1 پاڵپشتی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان بکەن.

ئەو کوردانەی کە سەردەمانێک متمانەیان بە هەوڵەکانی ئەویان هەبوو بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییە کولتوورییەکانیان ، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرسەختانە پشتگیری لە کەمپەینی کلیچدارئۆغڵو دەکەن.

وە قەیرانێکی ئابووری - خراپترین قەیرانی تورکیا لە ماوەی چارەک سەدەیەکدا پاڵی بە گروپەکانی دیکەوە ناوە کە باوەڕیان بە حکومەتەکەی لەدەست بدەن.

ئەمەش بژاردەی کەمی بۆ ئەردۆغان هێشتۆتەوە جگە لەوەی هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنگرانی ناسیۆنالیستی و ئایینی خۆی بدات بۆ ئەوەی بچنە سندوقەکانی دەنگدان و بە ژمارەیەکی زۆر دەنگ بدەن.

لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتیدا، ئەردۆغان سێ خولی وەک سەرۆک وەزیرانی بەسەر بردووە و لە ساڵی 2014شەوە بوو بە سەرۆکی وڵاتەکە. لە ساڵی 2017 تورکیا لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە لە سیستەمی پەرلەمانییەوە گۆڕا بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی. وە ساڵی دواتر ئەردۆغان وەک یەکەم سەرۆکی کە دەسەلاتی جێبەجێکاری هەبوو هەڵبژێردرا و لەو کاتەوە پێگەکانی لە دەسەڵاتدا گۆڕا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG