Accessibility links

کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە بە بۆنەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزانەوە داواکارییەک ئاراستەی ئەردۆغان دەکەن


کۆمەڵێکی کورد لە تاراوگە هەوڵی کۆتاییهێنان بە پەیماننامەی لۆزان دەدات. ئەم ڕێککەوتنە کە لە نێو کورددا بەناوبانگە، لە 24ی مانگی حەوتی ئەمساڵ سەد ساڵ تێپەڕ دەکات.

لەسەر ئەم بابەتە، کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە (DIAKURD) لە 2ی مانگی پێنجی 2023 بە شێوەیەکی فەرمی داواکارییەکی ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە.

کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە لە داخوازنامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە "بە مەبەستی بڕیاریدان لەسەر کۆتاییهێنان بە دەستبەسەرداگرتنی مافەکانی ناو پەیمانی لۆزان و بۆ ئەوەی گەلی کورد ئەو مافی چارەنوسەی خۆی بەکاربهێنێت کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دراوە ڕوودەکاتە دادگا."

هەروەها دەشڵێت " لەسەر ئەم بڕیارە لە ژێر ناوی 'دیاکورد' پرۆسەیەکی یاسایی دەستپێدەکات. لەبەر ئەمەش بەناوی دۆزگەرەکەی خۆمان داخوازنامەیەکی نوسراومان پێشکەش بە حکومەتی سەرۆکی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی داخوازییکەمان جێبەجێ بکرێن."

پەیمانی لۆزان لە 23 ی حەوتی 1923 لە نێوان زلهێزانی جیهان واژۆ کرا. بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە تورکیا، عێراق و سوریا و هەندێک وڵاتی دیکە دامەزران، بەبێ ئەوەی باس لە کورد و مافەکانی بکرێت. کورد دەڵێت، ئەو ڕێککەوتنە هۆکاری دابەشبوونی خاکی مێژوویی خۆیەتی.

کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە لە داواکارییەکەیدا بۆ ئەردۆغان سەرنجی بۆ سەدساڵەی ئەم ڕێککەوتنەو ڕەتکردنەوەی مافی کوردەکان ڕادەکێشێت.

داخوازینامەکە دەشڵێت "ئەو وڵاتانەی ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە، گرنگترین بنەماکانی مافە نێودەوڵەتییەکانیان پێشێلکردووە و ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانی خەڵکیان ڕەتکردووەتەوە. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، چەندین دەوڵەتی نوێ دامەزران و خەڵک ئازاد کران و سیستەمێکی نوێی جیهانی دامەزرا. گەلی کورد لە لۆزان بە دیل گیرا، تەنانەت مافی قسەکردنیان بە کورد نەدا و نەیانهێشت نوێنەرانی کورد نوێنەرایەتیان بکەن.

هەروەها کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە باس لە هەوڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش دەکات لە نێو ئەو داواکاریانەدا و ئاگاداری دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورکیا ئەو بەڵێنانەی کە دابووی جێبەجێ نەکردووە و دەڵێت "دوای ڕێککەوتنی لۆزان، نوێنەرانی دەوڵەتی نوێی تورکیا بەرژەوەندییەکانیان کردە بنەمای مۆسگەرکردنی ئاشتی ئەم 'ئاشتییە' لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەیگەلی کورد دامەزرا. دامەزرێنەرانی دەوڵەتی داهاتووی تورکیا هەمیشە دەیانگوت 'ئێمەش نوێنەرایەتی کورد دەکەین و کورد لە پەرلەمانی تورکیا و لە حکومەتدا مافی یەکسانی هەیە' و دوای دامەزراندنی دەوڵەتەکەی، بوونی نەتەوەی کوردیان ڕەتکردەوە".

هۆشیار ئۆزالپ، پارێزەری کۆنفیدراسیۆنی کوردانی تاراوگە، سەبارەت بەم داواکارییە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنی نەدەنەوە، ئەوا داواکاری پێشکەش بە دادگا نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

ئۆزالپ وتیشی "ئەگەر لەم پرۆسەی یاساییەدا وەڵامێکی ئەرێنی نەدرێتەوە، ئێمە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە سەرەتا داواکاری بۆ ڕێکارە یاساییە ناوخۆییەکان دەکەین و دواتر داواکاری پێشکەش بە لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین."

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەیوب دەمیر:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:28 0:00

XS
SM
MD
LG