Accessibility links

دوو چەکداری فەلەستینی لە لایەن ئیسرائیلەوە دەکوژرێن


بە پێی ڕاپۆرتەکانی سوپای ئیسرائیل و تاقمی حەماسی فەلەستینی، لە دەرئەنجامی هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای لە ڕۆژی شەممەدا، دوو چەکداری فەلەستینی کوژراون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێرشێکی تەقەکردنیان لە دژی ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "ئەو دوو چەکدارە دوای ئەوەی هەوڵی هەڵاتنیان لە شوێنی ڕووداوەکە داوە، تەقەیان لێکراوە و کوژراون".


بزووتنەوەی حەماس کە حوکمڕانی کەرتی غەززە دەکات و ئامادەیییەکی بەهێزی لە کاناری ڕۆژئاوادا هەیە، ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانە ئەندامی یەکێک لە لقە چەکدارەکانی ئەو گرووپە بوون. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانە خەباتی چەکدارییان لە دژی سوپای ئیسرائیل کردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، هەردوو پیاوەکە تەمەنیان 22 ساڵە و بەهۆی برینەکانی گوللە بە سنگ و مل و سکیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ڕووداوە دوای ئاڵوگۆڕی هێرشی سنوور بەزاندنی نێوان ئیسرائیل و غەززە لەم هەفتەیەدا هاتووە

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG