Accessibility links

ژەنەڕاڵێکی دێرین سەرکردایەتی سوپای سودان دەکات بەرامبەر ژەنەراڵێکی ڕکابەرە

سەرۆکی سودان عەبدولفەتاح ئەلبورهان
سەرۆکی سودان عەبدولفەتاح ئەلبورهان

ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان بەڵێنیدابو سودان بگەڕێنێتەوە بۆ دەسەڵاتی مەدەنی، بەڵام دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لەگەڵ هاوبەشی پێشووی لە کودەتایەکی سەربازیدا بەشداری شەڕەکەیان کرد، ئەوە لە بەڵێنێکی دوورمەودا دەچێت.

لە کاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی پایتەختی وڵاتەکە بۆمباران دەکەن و سەربازەکانی لەگەڵ هێزە نیمچە سەربازییەکانی پشتیوانی خێرای جەنەڕاڵ محەممەد حەمدان دەقلۆ ناسراو بە حەمیدەتی شەڕ دەکەن، بورهان هیچ مەیلێکی بۆ سازشکردن نیشان نەداوە.

دوای پێنج ڕۆژ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان کە پێدەچێت سەرەتا بەرەو میوانخانەیەکی سەرۆکایەتی لە نزیک فڕۆکەخانەوە ئاراستەیان گرتبێت، دەڵێت "هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە چارەسەری سەربازی".

ئەم شەڕە دوای ئەوە دێت کە پێشتر بورهان دووجار بارودۆخی سودانی پێچەوانە کردبووەوە لەکاتی دوورخستنەوەی عومەر بەشیر، لە کاتی ڕاپەڕینێکی جەماوەریدا لە ساڵی 2019 و دواتر بە ڕاگرتنی گواستنەوەی دیموکراسی لە ساڵی 2021 کە شکستی بە حکومەتێکی مەدەنی هێنا.

بورهان سەربازێکیدیرینە لە 60 ساڵی تەمەنیایەتی و بۆ دەیان ساڵ بە دڵسۆزی خزمەتی بەشیر کردبوو، هەروەها لە شەڕەکانی باشووری سودان و ناوچەی دارفور لە سودان بەشداری کردبوو. کەم کەس چاوەڕێی ئەوە بوو کە ڕۆژێک وەک سەرۆکی "ئەنجومەنێکی سەروەری" کە دوای ڕووخانی بەشیر دامەزرا، حوکمڕانی بکات.

حەمیدەتی کە هێزی ئاسمانی لە کاتی شەڕی دارفوردا شانبەشانی سوپا کاریان کردبوو، وەک جێگری بورهان لە ئەنجومەنەکەدا هاتە ناو ئەنجومەنەکەوە. سەرەڕای گرژی و ئاڵۆزی ناوبەناو، بەرەیەکی یەکگرتوویان پێکهێنا و لە ساڵی 2021 دا بە کودەتا حکومەتیان هەڵوەشاندەوە.

پەیوەندییەکانیان کە هەرگیز نزیک نەبوون، ئاڵۆزتربوون، کاتێک کە خەریکی هێرشکردنە سەر یەکتربوون، مشتومڕیان لەسەر مەرجەکانی گواستنەوەی بەڵێندراو بۆ دیموکراسی و یەکگرتنی هێزە نیمچە سەربازییەکانی پشتیوانی خێرای بۆ ناو هێزە چەکدارە ئاساییەکان هەبوو، کە بورهان ویستبووی پرۆسەکە خێراتر بکات.

سەرچاوە سەربازییەکان دەڵێن، لەگەڵ خراپتربوونی پەیوەندییەکان پێش ئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە 15ی نیساندا سەرهەڵبدەن، بورهان پێشتریش ئامادەکارییەکانی بۆ شەڕ دەکرد.

پێناچێت هیچ ئاشتەوایییەک بتوانرێت ئەو ڕەوشەی نێوانیان چارەسەربکات.

حەمیدەتی سەبارەت بە بورهان لەو ڕۆژەی شەڕ دەستیپێکرد ڕایگەیاندوە: "دەگەینە لات و ڕادەستی دادگا ت دەکەین، یان تۆش وەک هەر سەگێکی تر بمری".

سەرچاوە/ رۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG