Accessibility links

ئەندامی شاندێکی ئۆکرانی لە تورکیا مشتەکۆڵەیەکی لە دەموچاوی نوێنەرێکی ڕووسیا دەدات


شاندێکی ئۆکرانیا لە میانی کۆبوونەوەی پابسێک لە ئەنقەرە دژی ڕووسیا ناڕەزایەتییان دەربڕی
شاندێکی ئۆکرانیا لە میانی کۆبوونەوەی پابسێک لە ئەنقەرە دژی ڕووسیا ناڕەزایەتییان دەربڕی

ئەندامی شاندێکی ئۆکرانی ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی کۆبوونەوەی گەلانی دەریای ڕەشدا لە پایتەختی تورکیا، مشتەکۆڵەیەکی لە دەموچاوی نوێنەرێکی ڕووسیا دا، دوای ئەوەی ئاڵای ئۆکرانیای ڕفێندرا بۆ ئەوەی ڕێگری لە وێنەگرتنی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ نوێنەری سەرەکی ڕووسیا بکات.

ئۆلیساندر ماریکۆڤسکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە کە لە ڕوسییەکە دەدات و ئاڵای شین و زەردەکەی وەرگرتەوە. ڕووداوەکە لە کۆلێژێکی باڵەخانەی پەرلەمان ڕوویدا، کە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووریی دەریای ڕەش (BSEC) تێیدا بەڕێوەدەچوو.

پێشتر هەر لەو ڕۆژەدا هەندێک لە نوێنەرانی ئۆکرانیا لەگەڵ ئەفسەرە ئەمنییەکان بەشەڕهاتن کە هەوڵیاندابوو دووریان بخەنەوە کاتێک ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، هاواریان دەکرد و ئاڵاکانیان لە تەنیشت نوێنەری سەرەکی ڕووسیا گرتبوو بەدەستەوە کاتێک هەوڵی دەدا وتارێک بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێشکەشبکات.

وێنەی ئەو ئاژاوەگێڕییە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاوکرایەوە و مستەفا سێنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمان سەرزەنشتێکی توندی بڵاوکردەوە. وتیشی: "ئەم ڕەفتارە شەرمەزار دەکەم کە ئەو ژینگە ئارامە تێکدەدات کە تورکیا هەوڵی دامەزراندنی دەدات".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG