Accessibility links

ڕۆژنامەوانانی بێسنوور: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان ئەردۆغان فشارەکانی لەسەر ڕۆژنامەوانان زیاد دەکات


ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر ئازادی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کردۆتەوە و تیایدا نیشان تورکیا لە کۆی 180 وڵاتدا 16 پلە دابەزیوە و لە پێوەرەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە پلەی 165دایە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەی کە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەگەری جیهانی بڵاوی کردەوە دەڵێت تورکیا لە پێوەری کێشەدارەکانەوە دابەزیوە بۆ دۆخێکی خراپ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی RSF، لەسەدا 90ی میدیاکان لە تورکیا بەدەست حکومەتەوەیە و 31 ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ڕاگەیاندن لەو وڵاتەدا لەزینداندان.

هەروەها دەشڵێت پاوانخوازی لە تورکیادا زیادی کردووە ئەمەش ڕێگری لە فرە میدیایی دەکات.

ڕاپۆرته که دا ئاماژە بەوەش دەکات لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هاووڵاتیانی تورکیا بۆ وەرگرتنی هەواڵ ڕوویان لە میدیا سەربەخۆکانی وەک دەنگی ئەمەریکا، بی بی سی، دۆیچه وێل، فۆکس تیڤی و هه ڵک تیڤی کردووه .

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور دەشڵێت "سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان زیاد دەکات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک لەسەر پاشەکشەی دیموکراسی و ئابووری لادات. لە تورکیا بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی 2019، فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە."

XS
SM
MD
LG