Accessibility links

پەیامنێر بۆ دەنگی ئەمەریکا لە شاری هەولێر


دەنگی ئەمەریکا پەیامنێرێکی لە شاری هەولێر دەوێت کە بتوانێت بە شێوەیەکی پیشەییانە و شارەزایانە ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی ئامادەبکات و هەواڵ و ڕاپۆرت بۆ ماڵپەڕ بنووسێت و وێنەی فۆتۆگرافی کواڵتی بەرز دابین بکات. هەروەها توانای هەبێت بابەتی ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری و ڕۆشنبیری بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و پوخت پێشکەش بکات کە لە ئاستی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیدا بن. ئایا تۆ ڕۆژنامەنووسێکیت کە ئارەزووی زۆری هەیە بۆ کاری ڕاگەیاندنی کاریگەر و هەواڵی دروست بۆ میدیایەکی نێودەوڵەتی؟ ئایا هەستێکی بەهێزت هەیە کە چی گرنگە بۆ بینەرەکەت لە ناوچەکەتدا و دەتەوێت کاریگەری دروستبکەیت؟ ئەگەر وایە، تکایە سیڤییەکەتمان بۆ بنێرە لەگەڵ لینکی نمونەی کارەکانی پێشووت.


کەسی پێشکەشکار دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت:

· بە لایەنی کەم ئەزموونی 3 ساڵ لە کاری ڕۆژنامەوانی.
· ئەزموونی کارکردن لە ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری.
· شارەزایی لە تەکنەلۆژیای پێویست بۆ پەخشی هەواڵی ڕاستەوخۆ.
· توانای ڤیدیۆگرافی.
· توانای مۆنتاژکردن.
· خاوەنی ناسنامە/ پاسپۆرت بێت.
· ئەزمونی کارکردنی هەبێت و لینکی نمونەی کارەکانی پێشوو لەگەڵ سیڤییەکەدا بنێرێت.
· کامێرا و کۆمپیوتەر و هەموو پێداویستییەکانی کارەکەی هەبێت.

کەسی پێشکەشکار کە مەرجەکانی تێدا هەیە لەسەر بنەمای ئەم کارامەیی و ئەزموونانە هەڵدەسەنگێندرێت :

· گواستنەوەی هەواڵی ڕاستەوخۆ یان تۆمارکراو بە ڕوونی و وردبینی و بە زانیاری متمانەپێکراو.
· دروستکردنی هەواڵ و بابەتی ڤیدیۆیی و نووسراو بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش.
· پابەندبوونێکی چەسپاو بە وردبینی لە هەواڵ و ڕەچاوکردنی هاوسەنگی لە بابەتەکان.
· توانای نووسینی بابەتەکان و گێڕانەوە بە شێوەیەکی ڕوون و سەرنجڕاکێش، و بەکارهێنانی ڤیدیۆ و گرافیک بۆ بەهێزکردنی بابەتەکان.
· توانای تۆمارکردن و گەیاندنی ڤیدیۆ و دیمەنی ڕاستەوخۆی بەهێز هەبێت.
· توانای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و نووسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بە خێرایی هەبێت.
· توانای پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ و بابەتی جیاواز و چیرۆکی بەهێز کە زانیاری گرنگ ئاشکرا بکات و سەرنجی بینەران ڕابکێشێت.
· ڕاستەوخۆ بەشداربێت لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی و لەگەڵ پێشەکەشکارانی بەرنامە لەسەر چەندین بابەت و ڕووداوەکان گفتوگۆ بکات.
· شارەزایی باشی هەبێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕاکێشانی بینەر.

تێبینی: تکایە سیڤییەکەت بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بکە و لە ناونیشانی ئیمەیڵەکە بنووسە "پەیامنێر بۆ هەولێر".
ئیمەیڵ: voanews-jobs@voanews.com
20 ی مانگی پێنج دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی سیڤی.

XS
SM
MD
LG