Accessibility links

ئەمەریکا: ئێران لە ماوەی شەش ڕۆژدا دەستیبەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرتووە


هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئێران لە تەنگەی هورمزدا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە کە ئاڵای پانامای بەسەرەوە بووە، ئەمەش دووهەم ڕووداوی لەم جۆرەیە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا.

کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی یۆنان بە ناوی نیۆڤی لە دوبەیەوە بەرەو بەندەری فوجەیرە کە یەکێکی ترە لە بەندەرەکانی میر نشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەڕێکەوتبوو، کاتێک لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕاگیرا.

بەیاننامەیەکی فرقەی پێنجەمی ئەمەریکا کە بنکەکەی لە بەحرەینە دەڵێت "دەیان فڕۆکەی هێرشبەری خێرای هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ناوەڕاستی تەنگەکەدا هەڵیانکوتایە سەر کەشتییەکە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دواتر هێزەکەی سوپای پاسداران ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی ناچار کرد کە ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و بەرەو و بەرەو ئاوەکانی خاکی ئێران بڕوات لە کەناراوەکانی بەندەر عەباس."

ڕێڕەڕەوە ئاوییەکانی کەنداو کە کێشەدارن بەڵام لە ڕووی بازرگانییەوە گرنگن و لانیکەم یەک لەسەر سێی نەوتی جیهان بوێدا تێپەڕ دەبیت، لە ساڵی 2018ەوە چەندین ڕووداوەی لەم جۆرە تیایدا ڕوویداوە، لەو کاتەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

کۆمپانیای ئامبێی ئاسایشی دەریایی ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە، دووهەم دەستبەسەرداگرتنە لە پاش ئەوەی ئەمەریکا دەستیبەسەر ئەو تانکەرەدا گرت کەلەلایەن یۆنانەوە بەڕێوەدەبرا بەڵام نەوتی ئێرانی تێدابوو.
شەش ڕۆژ لەمەوبەر هێزی دەریایی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری دوورگەکانی مارشالدا گرت لە کەنداوی عومان کە ڕێڕەوێکی ئاوی نزیکە و هاوسنوورە لەگەڵ نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئێرانیش.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس
XS
SM
MD
LG