Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سوریا ژمارەیەک پۆلیسی تورک و چەکدارانی لایەنگری ئانکەرە دەکوژرێن و بریندار دەبن


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو ل لە گرێ سپی پارێزگای ڕەقە 2 پۆلیسی تورکیا کوژراون و 7 پۆلیسیش بریندار بوون.

لە تەقینەوەکەدا ئەندامێکی پۆلیسی مەدەنی سوریاش کوژرا و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەمەش ژمارەی کوژراو و بریندارەکان کە بە 9 سەربازەکەی تورکیاوە ، گەیشتە 14 کەس.

ڕوانگەکە دەڵێت تەقینەوەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" ڕوویداوە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستراونەتەوە بۆ چارەسەرکردن.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت 3ی مانگی چواریش ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ڕێگرییان لە ئۆتۆمبێلێک کرد کە سەرکردەکانی "قەڵغانی حەسکە"ی تێدابوو، کە یەکێکە لە گروپەکانی لەشکری نشتمانی سەر بە تورکیا و تەقیان لێکردن و سێ سەرکردەی ئەو هێزەیان لە نزیکە گوندی ئەل علوکی ڕۆژهەڵاتی سەرێ کانی لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە کوشت.

.

XS
SM
MD
LG