Accessibility links

ئەردۆغان سێهەمین ڕۆژی دەرکەوتنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا هەڵوەشاندەوە



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئامادەبوونی لە سێیەم ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لە ڕۆژی هەینیدا هەڵوەشاندبووە، دوای ئەوەی بە پێی بەرپرسان بەهۆی هەوکردنی ڕیخۆڵەیەوە نەخۆشکەوتبوو.

ئەردۆغان کە ماوەی دوو دەیە وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا و پاشان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە دەبات، لە هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاردا هەوڵی بەدەسیهێنانی خولی سێیەمی سەرۆکایەتی تورکیا دەکات. بڕیاربوو لە کردنەوەی پردێک و گردبوونەوەیەکی سیاسی لە شاری ئەدانە لە باشووری وڵاتەکە دەربکەوێت، بەڵام خشتەی کارەکانی گۆڕا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پردەکەدا بکات.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ئەردۆغان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کردووە سەبارەت بە چەند بابەتێک، لەوانە ڕێککەوتنی دانەوێڵە و پێوانەی ئۆکرانیا و ڕووسیا کە هاوکاریان کردوون لە ڕێکخستنی.

دوجاریک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەردووکیان باسیان لە "چۆن گەرەنتی باشترکردن و فراوانکردن و درێژکردنەوەی" گرێبەستەکە کردووە، کە لە 18ی ئایار کۆتایی دێت.

ئەردۆغان ئێوارەی سێشەممە لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا نەخۆش کەوت لەگەڵ ئەوەی کە دواتر فەهرەتین کۆجا وەزیری تەندروستی وتی "هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەی" توشبووە. گردبوونەوەکانی هەڵبژاردنەکانی کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هەڵوەشێنرانەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەم دەرکەوتنی گشتیدا لە دوای نەخۆشییەوە وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ڕێگەی ڤیدیۆوە کردەوە. لە میانی وتاری ڤیدیۆیی هەینیدا ئەردۆغان بە باشی دەرکەوت کاتێک نزیکەی 10 خولەک لە پشت مێزێکەوە قسەی دەکرد.

بەرپرسانی دیکەش هەوڵیان دا نیگەرانییەکانیان لە بارەی تەندروستی سەرکردەی تەمەن 69 ساڵ بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیاوە بڕەوێننەوە. ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە پێشکەوتنێکی کەمیان بۆ ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغان نیشان داوە کە وڵاتەکەبەهۆی داڕمانی ئابووری و بوومەلەرزەیەکی مانگی شوباتدا کە زیاتر لە 50 هەزار کەسی کوشت، دەناڵێنێت.

ئەردۆغان لە ساڵی 2011 نەشتەرگەری ڕیخۆڵەی بۆ کراوە، لە ساڵی 2003ەوە حوکمڕانی تورکیا دەکات، یەکەمجار وەک سەرۆکوەزیران و لە ساڵی 2014ەوە وەک سەرۆک کۆماری تورکیا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە توندی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردووە، ڕۆژانە بەشداری چەندین بۆنە لە سەرتاسەری وڵات دەکات.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG