Accessibility links

پاپای ڤاتیکان سەردانی هەنگاریا دەکات


پاپا فرانسیس ڕۆژی هەینی گەیشتە هەنگاریا.

لە سەردانەکەیدا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بڕیارە پاپا فرانسیس لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کۆببێتەوە. هەروەها فرانسیس سەرۆکایەتی مەراسیمێکی کراوە دەکات کە ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

سەردانەکەی فرانسیس لە کاتێکدا هاتوە کە ئەوروپا تووشی قەیرانی کۆچبەران و شەڕی ئۆکرانیا دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەیدا باس لە هەردوو پرسەکە بکات و بڕیارە لەگەڵ هەندێک لە ئۆکرانیەکان کۆببێتەوە کە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە ماڵەکانیان هەڵاتوون.

ئۆربان بەناوبانگە لە ساڵی 2015دا شورایەکی تەلبەندی دروستکردووە بۆ ئەوەی سربەکان لە هەنگاریا دووربخاتەوە، بەڵام پێشوازی لە ئۆکراینییەکان کردووە. به ڵام به پێچه وانه ی به شێک له هاوتا ئه وروپییه کانی، تا ئێستا چه کی بۆ ئۆکرانیا دابین نه کردووه بۆ شه ڕی ڕووسیا.

پاپا فرانسیس و سەرۆک وەزیران هەردووکیان داوای ئاگربەست و دانوستانیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG